10
ئەپ و نەرمەکاڵا 2, ئاب 2019 بۆچوون

لەمەودوا خزمەتگوزاری YouTube Premium ڕێگەت پێ دەدات ڤیدیۆکان بە ڕوونی 1080 پێکسڵ دابگریت

خزمەتگوزاری YouTube Premium خزمەتگوزارییەکی بە پارەیە کە دەتوانرێت سەیری ڤیدیۆکان بکرێت بە بێ بەدیار کەوتنی هیچ ڕێکلامێک. بەڵام ماوەیەکی زۆرە خزمەتگوزارییەکە ڕێگە بە بەژداربووان نادات ڤیدیۆکان بە ڕوونی زیاتر لە 720 پێکسڵ دابگرن، تەنانەت ئەگەر ڕوونی ڤیدیۆکە زیاتریش بێت.

پێگەی Android Police وێنەیەکی بڵاوکردۆتەوە و ئاشکرای کردووە کە لەمەودوا خزمەتگوزاری YouTube Premium ڕێگە بە بەژداربووانی دەدات ڤیدیۆکان بە ڕوونی Full HD و 1080 پێکسڵ یاخود کەمتر دابگیرێن.

لە ئێستادا بژاردە نوێیەکەی داگرتن بۆ ژمارەیەکی کەم لە بەکارهێنەرانی ئای ئۆ ئێس زیاد کراوە و بەمنزیکانە بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید و سەرجەم بەکارهێنەرانی دیکە زیاد دەکرێت.

تاوەکو ئێستا گووگڵ پشتڕاستی نەکردۆتەوە لە چ کاتێکدا بژاردە نوێیەکەی داگرتن بۆ سەرجەم بەکارهێنەران زیاد دەکرێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ