10
سامسۆنگ 3, ئاب 2019 بۆچوون

مۆبایلی گالەکسی A90 دەبێتە یەکەمین مۆبایلی پشتگیر لە 5G لە زنجیرەی A ـدا

کۆمپانیای سامسۆنگ لە ئامادەکاریدایە بۆ ڕاگەیاندنی نەوەیەکی نوێ لە زنجیرەی A ـی گالەکسی. لە مانگی ڕابردوودا، ئاشکرابوو کە سامسۆنگ لە پلانیدایە تاوەکو نەوەیەکی نوێ لە زنجیرەی A ـی پشتگیر لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G ڕابگەیەنێت.

لە پێگەی Wi-Fi Alliance بەدیار کەوت کە سامسۆنگ بەمنزیکانە مۆبایلێکی نوێ بە مۆدێلی ژمارە SM-A908B ڕادەگەیەنێت. مۆبایلەکە لە زنجیرەی A ـی گالەکسی دەبێت و پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکات، هەروەها وەشانی Android 9 Pie ـی لەسەر جێگیر دەکرێت.

بە پێی زانیارییەکانی پێشووتر، مۆبایلە نوێیەکەی زنجیرەی A ـی گالەکسی پڕۆسێسەری Snapdragon 855 ـی لەسەر جێگیر دەبێت و خاوەن ڕامێک بە قەبارەی 6 گێگابایت و پاترییەکی فراوان بە توانستی 4,500 ملی ئەمپێر دەبێت.

پڕوپاگەندەکانی دیکە ئاشکرای دەکەن کە مۆبایلی گالەکسی A90 خاوەن ڕوونمایەک دەبێت بە قەبارەی 6.7 ئینج لە جۆری AMOLED، لە پشتەوە خاوەن کامێرایەک دەبێت بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ و لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەکی 32 مێگاپێکسڵی دەبێت.

تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی مۆبایلە نوێیەکەی سامسۆنگ لەبەر دەستتدا نییە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ