ئەپڵ

پاشبنەما نوێیەکانی ئەپی HomeKit لە iOS 13 بۆ سەر ڕوونمای ئامێرەکەت دابگرە

لە پێنجەمین وەشانی تاقیکاری iOS 13 ـی تایبەت بە گەشەپێدەراندا، ئەپڵ بە دەیان گۆڕانکاڕی ئەنجامدا. یەکێک لەو گۆڕانکارییانە، زیادکردنی ژمارەیەک پاشبنەمای ڕەنگاوڕەنگ بوو بۆ ئەپی HomeKit.

ئەپی HomeKit پێکهاتەیەکی درووستکراوە لە لایەن ئەپڵەوە تایبەت پەیوەستبوون بە ئامێرە زیرەکەکان و کۆنتڕۆڵکردنیان. هەروەها ئەپەکە کۆمەڵێک پاشبنەما لەخۆ دەگرێت کە تایبەتن بە ڕازاندنەوەی ڕووی ئەپەکە. لە وەشانە تاقیکارییە نوێیەکەی iOS 13 ـی تایبەت بە گەشەپێدەراندا، ئەپڵ 6 پاشبنەمای ڕەنگاوڕەنگی بۆ ئەپەکە زیادکرد. ئەمانەی خوارەوە سەرجەم پاشبنەما نوێیەکانی ئەپی HomeKit ـن.

داگرتن


داگرتن


 داگرتن


داگرتن


داگرتن


داگرتن


داگرتنی سەرجەم پاشبنەماکان لە بوخچەیەکدا.

قەبارە: 23.8 مێگابایت


چۆنیەتی داگرتنی پاشبنەماکان:

بۆ داگرتنی پاشبنەماکان، کرتە لە “داگرتن” بکە لە ژێرەوەی ئەو پاشبنەمایەی کە دەتەوێت دایبگریت، لە پاشان فشار لە وێنەکە بکە و دوگمەی Save Image دابگرە.

سەرچاوە :

4 ئاب، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
828