ئای ئۆ ئێس

ئەپی Google Fit بە زیادکردنی تۆمارکردنی شێوازی خەوتن و دۆخی تاریکەوە بۆ iOS و Android نوێکرایەوە

لە دوای ڕاگەیاندنی ئەپی Google Fit لە ساڵی ڕابردووەوە، کۆمپانیای گووگڵ لە هەوڵی بەردەوامی باشترکردنی چالاکییە فیزیاییەکانی ئەپەکەدایە. لە دواین وەشانی ئەپەکەدا، تۆمارکردنی شێوازی خەوتن و دۆخی تاریک بۆ ئەپەکە زیادکرا.

لەمەودوا ئەپەکە توانای ئەوەی دەبێت شێوازی خەوتنت تۆمار بکات لەو ئەپانەوەی کە زانیارییەکانی لێوەی هاوبەشی پێ دەکرێت، هەروەها تۆمارێکی باشترت دەداتێ لەو کاتانەی کە زیاتر چاوت دادەخەیت. هەروەها دەتوانرێت مێژووی خەوتن دەستکاری بکرێت ئەگەر ئەپەکە پێوانەیەکەی درووستی نەکردبێت.

لەگەڵ ئەوەشدا، گووگڵ دۆخی تاریکی بۆ ڕووکاری ئەپەکە زیادکردووە، دەتوانرێت دۆخەکە لە بەشی ڕێکخستنەکانی ئەپەکە کارا بکرێت.

لە وەشانی نوێی ئەپەکەدا بۆ iOS، توانای نیشاندانی شوێنەکانی وەکو نەخشەی دەبێت کە چالاکیت تێیدا ئەنجامداوە.

لە ئێستادا وەشانی نوێی ئەپەکە بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی سیستەمەکانی iOS و Android بەردەستە، دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەکانی خوارەوە بکەیت بۆ نوێکردنەوە یاخود داگرتنی ئەپەکە.

سەرچاوە :
5 ئاب، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
828