10
ژینگە و تەکنەلۆژیا 6, ئاب 2019 بۆچوون

لە ساڵی 2022 ـدا گووگڵ ماددە بەکارهاتووەکان لە سەرجەم ئامێرەکانیدا بەکار دەهێنێت

دوێنێ (6 ـی 8) کۆمپانیای گووگڵ بەڵێنیدا لە ساڵی 2022 ـدا ماددە بەکارهاتووەکان لە سەرجەم ڕەقەکاڵاکانیدا بەکار بهێنێت، ئەمەش بە مەبەستی ژینگەپارێزی و هەوڵدان بۆ نەهێشتنی ئەو ماددە ناپێویستانەی کە زیان بە ژینگە دەگەیەنن.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کۆمپانیای Fast، کۆمپانیای گووگڵ ڕایگەیاند کە دەستی کردووە بە بەکارهێنانی پلاستیکە بەکارهاتووەکان لە ئامێرەکانی Chromecast ـدا و بتڵە پلاستیکییەکانی بەکارهێناوە بۆ درووستکردنی بنەماکان و بەرگی ئامێرەکانی Google Home. بەمەش کۆمپانیای گووگڵ هاتە پاڵ کۆمپانیاکانی ئەپڵ و سامسۆنگ کە لە ماوەی ڕابردوودا هەمان هەڵمەتیان دەست پێکردبوو.

هەر لە چاوپێکەوتنەکەدا، گووگڵ بەڵێنیدا کە ماددە کاربۆنییە بێلایەنەکانی بەرهەمەکانی لە ساڵی 2020 ـدا لە ماددە بەکارهاتووەکان درووست بکات. هەروەها لە ساڵی 2022 ـدا، کۆمپانیاکە لە سەرجەم ڕەقەکاڵاکانیدا ماددە بەکارهاتووەکان بەکار دەهێنێت.

ئەگەر دەتەوێت ببیتە بەشێک لە بەکارهێنانەوەی ماددە بەکارهاتووەکان، گووگڵ پڕۆگرامێکی بەردەست کردووە کە هەمووان دەتوانن ئامێرەکانی گووگڵیان بنێرن بۆ گووگڵ کە پێویستیان پێی نەماوە. لە ئێستادا پڕۆگرامەکە بە تەنها لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەستە. (کرتە بکە بۆ کردنەوەی پڕۆگرامەکە).

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ