تویتەر 7, ئاب 2019

تویتەر لە تاقیکردنەوەدایە بۆ زیادکردنی تایبەتمەندی وەستاندنی ئاگادارکەرەوەکان بە پێی کات

وەکو هەمیشە، کۆمپانیای تویتەر لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ بەردەستکردنی گرنگترین تایبەتمەندییەکان بۆ بەکارهێنەرانی. بۆ ئەم مەبەستەش، ئاشکرا بوو کە کۆمپانیاکە کار لەسەر تایبەتمەندییەکی نوێی تایبەت بە ئاگادارکەرەوەکان دەکات.

لە جیروەیەکدا بەڕێز Jane Manchun Wong شیکەرەوەی ئەپەکان ئاشکرای کردووە کە تویتەر کار لەسەر زیادکردنی تایبەتمەندی وەستاندنی ئاگادارکەرەوەکان دەکات بە پێی کات. شیکەرەوەکە تایبەتمەندییە نوێیەکەی لە ئەپی تویتەر لە ئەندرۆیددا بەدی کردووە، تایبەتمەندییە نوێیەکە ڕێگەت پێ دەدات ئاگادارکەرەوەکان بۆ ماوەی 1 کاتژمێر، 3 کاتژمێر یاخود 12 کاتژمێر بوەستێنیت. لە دوای ئەو ماوەیەوە، ئاگادارکەرەوەکان دەگەڕێنەوە سەر دۆخی ئاسایی خۆیان.

تایبەتمەندییەکە بە سوود دەبێت بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت بۆ چەند کاتژمێرێک بەدوور بن لە ئاگادارکەرەوەکان، بە بێ ئەوەی پێویست بکات لە ڕێکخستنەکانی سیستەمدا ئاگادارکەرەوەکان بە یەکجاری بوەستێنیت. هاوشێوەی Telegram و Whatsapp کە لە ڕابردوودا هەمان تایبەتمەندییان لە تۆڕەکانیاندا بەردەست کردبوو.

ڕێکەوتی بەردەستکردنی تایبەتمەندییە نوێیەکەی ئەپی تویتەر بۆ سەرجەم بەکارهێنەران ئاشکرا نەکراوە، بەڵام چاوەڕوان ناکرێت بەردەستکردنی تایبەتمەندییەکە ماوەیەکی زۆر بخایەنێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ