گەرمترین

چەند زانیارییەکی دزەپێکراوی دیکە لەسەر تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکانی گووگڵ Pixel 4 و گووگڵ Pixel 4 XL بڵاوکرانەوە

ھەروەک ئاشکرایە ھەواڵە دزەپێکراوەکان لەسەر تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی گووگڵ Pixel 4 و گووگڵ Pixel 4 XL بەردەوامییان ھەیە و ئەمرۆش چەند تایبەتمەندیەکی دزەپێکراوی دیکە لەسەر مۆبایلەکان بڵاوکرانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتێکی پێگەی 9to5Google، مۆبایلی گووگڵ Pixel 4 خاوەن ڕوونمایەک دەبێت بە قەبارەی 5.7 ئینج و لە جۆری AMOLED و بە ڕوونی +Full HD. مۆبایلەکە خاوەن پاتریەک دەبێت بە توانستی 2,800 ملی ئەمپێر، وە خاوەن ڕامێک دەبێت بە فراوانی 6 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی بە قەبارەی 64 گێگابایت یان 128 گێگابایت.

سەبارەت بە مۆبایلی گووگڵ Pixel 4 XL، خاوەن ڕوونمایەک دەبێت بە قەبارەی 6.3 ئینج و لە جۆری AMOLED و بە ڕوونی +QHD، مۆبایلەکە خاوەن پاتریەک دەبێت بە توانستی 3,700 ملی ئەمپێر، وە ھەروەھا ھەردوو مۆبایلەکە خێرایی ڕوونمایان 90 ھێرتز دەبێت. شایەنی باسە مۆبایلەکان پرۆسێسەری Snapdragon 855 ـیان لەسەر جێگیر دەبێت.

ھەر چەندە تاوەکو ئێستا ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی مۆبایلەکان ئاشکرا نەکراون، بەڵام وا چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی 10 ـی ئەمساڵدا نمایش بکرێت.

سەرچاوە :
9 ئاب، 2019