10
ئەپڵ 9, ئاب 2019 بۆچوون

ئەپڵ بڕە پارەی وەکو خەڵات بۆ ئەو کەسانەی کەلێن لە سیستەم و خزمەتگوزارییەکانیدا دەدۆزنەوە بۆ 1 ملیۆن دۆلار زیادکرد

لە کۆتایدا، کۆمپانیای ئەپڵ بڕە پارەی وەکو خەڵات بۆ ئەو توێژەرەوە ئاسایشییانەی کە کەلێن لە سیستەم و خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیاکەدا دەدۆزنەوە بۆ 1 ملیۆن دۆلار زیاد کرد و لەمەودوا ئەم بڕە پارەیە کەلێنەکانی سیستەمی macOS ـیش دەگرێتەوە.

کۆمپانیاکە 3 ساڵ لەمەوپێش بڕی 200,000$ ـی وەکو بەرزترین ئاست بۆ ئەو توێژەرەوە ئاسایشییانە دیاریکرد کە کەلێن لە سیستەم و خزمەتگوزارییەکانی ئەپڵدا دەدۆزنەوە. بەڵام هەرگیز سیستەمی macOS بەشێک نەبوو لەم خەڵاتی دۆزینەوەی کەلێنە. کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە بڕە پارەی وەکو خەڵات بۆ ئەو توێژەرەوە ئاسایشییانەی کە کەلێن لە سیستەم و خزمەتگوزارییەکانی دەدۆزنەوە زیادکرد بۆ 1 ملیۆن دۆلار، بڕە پارەکە بۆ بەرزترین ئاستی کەلێنە و هەر یەکە لە سیستەمەکانی iOS و tvOS و iPadOS و watchOS و macOS و خزمەتگوزاری هەوری iCloud دەگرێتەوە.

ئەپڵ دەیەوێت بە بڕە پارە هانی توێژەرەوە ئاسایشییەکان بدات تاوەکو کەلێنەکان لە سیستەم و خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیاکەدا بدۆزنەوە، تاوەکو یارمەتیدەر بن بۆ پتەوکردنی ئاسایشی سیستەم و خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیاکە.

نەبوونی سیستەمی macOS وەکو بەشێک لە خەڵاتی دۆزینەوەی کەلێنەکان ببووە کێشە بۆ کۆمپانیاکە، لە دوای ئەوەی لە سەرەتاکانی ئەمساڵدا توێژەرەوەیەکی ئاسایشی کەلێنێکی لە سیستەمەکەدا دۆزیبووەوە، بەڵام ڕەتیکردەوە تاوەکو بە خۆڕایی کەلێنەکە بنێرێت بۆ ئەپڵ بە مەبەستی چارەسەرکردنی.

بە زیادکردنی بڕە پارەی خەڵاتی دۆزینەوەی کەلێنەکان لە لایەن ئەپڵەوە، کۆمپانیاکە دەرفەتی زیاتری دەبێت تاوەکو یارمەتی بدرێت لە لایەن توێژەرەوە ئاسایشییەکان بە مەبەستی دۆزینەوەی کەلێنەکان.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ