10
هەواڵ 10, ئاب 2019 بۆچوون

مایەی گاڵتەجاڕیە! کۆمپانیای Walmart ڕیکلامی یارییە ڤیدیۆییەکان قەدەغە دەکات بەڵام بازرگانی بە چەکەوە دەکات

وەک ئاشکرایە لە ماوەی ڕابردوودا دۆناڵد تڕەمپ یارییە ڤیدیۆییەکانی بە هۆکاری توندوتیژی و ڕووداوەکانی تەقەکردن ناوزەند کرد، ئەمەش پاش ڕووداوێکی تەقەکردن لە ویلایەتی تێکساس لە ئۆهایۆ. پاش ئەمە پەنجەی تۆمەتەکان لە لایەن سیاسی و میدیاکانەوە ئاڕاستەی یارییە ڤیدیۆییەکان کرا و بە هۆکارێکی سەرەکی بۆ توندوتیژی ناوبرا.

لەم میانەیەشدا و بە هۆکاری وتەکان یاخود باشتر بڵێین گریانی تڕەمپ لە بەرچاوی دووربینەکانی کامێرای ڕۆژنامەنووسان وا دیارە کاریگەری کردووەتە سەر کۆمپانیای Walmart کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بواری بازرگانی گشتی. لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیای ناوبراو لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بۆ کارمەندەکانی ئەوەی ڕوونکردووەتەوە پیشاندانی ڕیکلامی ئەو یارییە ڤیدیۆییانەی توندوتیژی تێدایە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

بەیاننامەکەش سەرەتا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر و لە لایەن ڕۆژنامەنووس Kenneth Shepardـەوە بڵاوکرایەوە و پاشانیش لە لایەن کارمەندانی کۆمپانیای Walmart پشتڕاست کرایەوە. بەڵام ئەوەی لێرەدا پێویستە ئاماژەی پێبکەین و مایەی گاتەجاڕیشە لە هەمان کاتدا بازرگانی کردن و فرۆشتنی چەکە لە لایەن کۆمپانیای ناوبراوەوە، بە واتایەکی دیکە Walmart هەڵدەستێت بە قەدەغەکردنی پیشاندانی یارییە ڤیدیۆییەکان بەڵام لە هەمان کاتدا بازرگانی بە چەکەوە دەکات!

لە کۆتاییشدا دەڵێین ئایا یارییە ڤیدیۆییەکانە بوونەتە هۆکاری تەقەکردن و نانەوەی ئاژاوە؟ یاخود فرۆشتن و بازرگانیکردن بە چەک بێ بوونی هیچ چاودێرییەک؟ لە لێدوان لەم بارەیەوە ڕای خۆتان دەرببڕن.

جریوەی ڕۆژنامەنووس Kenneth Shepard لە بارەی بەیاننامەکەی کۆمپانیای Walmart:

تاگەکان Walmart
بۆچونی تۆ