یاری

بەمنزیکانە هەمووان دەتوانن یارییەکانیان لە تۆڕی Discord ـدا پەخش بکەن

هاوشێوەی تۆڕی Twitch، بەمنزیکانە تۆڕی Discord ـیش ڕێگە بە بەکارهێنەرانی دەدات تاوەکو یارییەکانیان لە تۆڕەکەدا بەخش بکەن، بەڵام بە تەنها بۆ ژمارەیەکی کەم لە هاوڕێیان.

کۆمپانیای Discord ڕایگەیاند بەمنزیکانە تایبەتمەندی نوێی Go Live بەردەست دەکات کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات تاوەکو یارییەکانیان پەخش بکەن. پەخشکردنی یارییەکان تەنها بۆ 10 کەس دەبێت بە شێوەی ڕاستەوخۆ و بەکارهێنەران دەتوانن پەخشەکان لە ئەپی دیسکتۆپی تۆڕەکە و وێبدا ببینن.

تایبەتمەندییە نوێیەکەی تۆڕەکە بە شێوەی خودکارانە یارییەکان بە ڕوونی 720 پێکسڵ پەخش دەکات، بەڵام بەژداربووە بە پارەکانی تۆڕەکە دەتوانن بژاردەی پەخشکردنی یارییەکان بە ڕوونی 1080 پێکسڵ و 60fps بکەنەوە. کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە لە ڕێکەوتی 15 ـی ئەم مانگەدا تایبەتمەندییەکە بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی بەردەست دەکات.

تۆڕی Discord لە ساڵی 2015 ـدا بەردەستکرا و تاوەکو ئێستا خاوەن 250 ملیۆن بەژداربووی تۆماربووە، هەروەها مانگانەش خاوەن 56 ملیۆن بەکارهێنەری چالاکە.

سەرچاوە :

10 ئاب، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
840