ئەپڵ

ڕاپۆرتەکان: iPad Pro ـی ئەمساڵ خاوەن 3 دانە کامێرا دەبێت لە پشتەوە

وا دیارە iPhone 11 تاکە مۆبایلی ئەمساڵ نابێت کە خاوەن 3 دانە کامێرا بێت لە پشتەوە، بەڵکو زیادکردنی کامێراکان ئامێرەکانی iPad ـیش دەگرێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتێکی پێگەی Macotakara، ڕەنگە iPad Pro ـی ئەمساڵ لە پشتەوە خاوەن 3 دانە کامێرا بێت، پێگەکە پشتی بە زانیاری یەکێک لە دابینکەرە چینییەکانی ئەپڵ بەستووە. ئەمەش یەکەم جارە کە پڕوپاگەندەی لەو چەشنە سەبارەت بە ئایپادەکان بوونی هەبێت. بەڵام نازاندرێت کە کام جۆر لە ئایپادەکانی ئەمساڵ خاوەن 3 دانە کامێرا دەبن.

هەروەها پێگەکە ڕایگەیاندووە کە جۆرێکی دیکە لە iPad Pro بە قەبارەی 10.5 ئینج خاوەن 2 دانە کامێرا دەبێت، بەڵام پێشبینی ناکرێت ئایپادە خاوەن 2 و 3 دانە کامێراییەکانی ئەمساڵ پشتگیری لە دۆخی Portrait بکەن. لە ئێستادا، دواین جۆری iPad Pro خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ. ناوازە دەبێت ئەگەر ئەمساڵ ئەپڵ لە 1 کامێراییەوە هەنگاو بنێت بۆ زیادکردنی 2 و 3 کامێرا بۆ ئایپادەکان!

لە ڕابردوودا ئاگاداری پڕوپاگەندەکان ببووین کە باسیان لەوە دەکرد iPhone 11 ـی ئەمساڵ خاوەن 3 دانە کامێرا دەبێت لە پشتەوە و iPhone 11R ـیش خاوەن 2 کامێرا دەبێت.

سەرچاوە :

11 ئاب، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
831