هەواڵ

چەند زانیارییەکی دزەپێکراو لەسەر مۆبایلی Meizu 16s Pro بڵاوکرانەوە

وا دیارە کۆمپانیای Meizu دەیەوێت نوێترین بەرھەمی خۆی نمایش بکات. لە ئێستادا و بە پێی زانیارییە دزەپێکراوەکان، مۆبایلە نوێیەکەی Meizu بە ناوی Meizu 16s Pro ـەوە دەبێت.

لە بارەی تایبەتمەندییەکانی دیکەشیەوە، خاوەن پڕۆسێسەرێک دەبێت لە جۆری Snapdragon 855 Plus و خاوەنی پاترییەک دەبێت بە توانستی 4010 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات بە توانای 18 وات، وە پێدەچێت بە سیستەمی Android Pie کار بکات و ڕووکاری FlymeOS 7 ـی لەسەر جێگیر ببێت.

ئەمانەی خوارەوە زانیارییە دزەپێکراوەکانی تایبەت بە مۆبایلەکەن.

  • پرۆسێسەر: Snapdragon 855 Plus.
  • ڕام: 12 گێگابایت.
  • ڕوونما: توانای تێکرای نوێبوونەوە بە 90 ھێرتز.
  • ئاسایشی پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما بێت.

ڕێکەوتی بەردەستکردنی مۆبایلەکە نەزاندراوە.

13 ئاب، 2019