مۆبایل و تابلێت

مۆبایلی Vivo IQOO Pro 5G بە پرۆسێسەری Snapdragon 855 Plus لە پێگەی TENNA ـدا بەدیارکەوت

وا بڕیارە کۆمپانیای ڤیڤۆ لە ڕێکەوتی 22 ـی ئەم مانگەدا نوێترین بەرھەمی خۆی نمایش بکات. ئەمرۆش تایبەتمەندییەکانی نوێترین مۆبایلی کۆمپانیاکە لە پێگەی TENNA ـدا بەدیارکەوتن.

بە پێی زانیارییە دەرکەوتووەکان لە پێگەی TENNA، مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەک دەبێت بە قەبارەی 6.41 ئینج لە جۆری AMOLED و بە ڕوونی Full HD و خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما لە ژێر ڕوونماکەی. پڕۆسێسەری Snapdragon 855 Plus ـی لەسەر جێگیر کراوە و  خاوەن بژاردەی ڕامی قەبارە 6 و 12 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی قەبارە 512 گێگابایتییە. خاوەن پاترییەکە بە توانستی 4,410 ملی ئەمپێر و بە سیستەمی Android 9 Pie کار دەکات. پشتگیری بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات بە توانای 44 وات.

گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:

  • ڕوونما: قەبارە 6.41 ئینج لە جۆری AMOLED و بە ڕوونی +FHD.
  • ڕام: 8 و 12 گێگابایت.
  • پرۆسێسەر: Snapdragon 855 Plus.
  • بیرگە: 512 گێگابایت.
  • ئاسایشی پاراستن: پەنجەمۆری ژێر ڕوونما.
  • توانستی پاتری: 4,410 ملی ئەمپێر.
  • کامێرای پشتەوە: خاوەن 3 کامێرایە بە ڕوونی 48 و 13 و 2 مێگاپێکسڵ.
  • کامێرای پێشەوە: 12 مێگاپێکسڵ.
  • بارگاویکردنەوە: پشتگیری بارگاویکردنەوەی خێرا دەکات بە توانای 44 وات.
  • کێش: 217 گرام.

وا بڕیارە لە بۆنەیەکی تایبەتدا و لە ڕێکەوتی 22 ـی ئەم مانگەدا ڤیڤۆ مۆبایلە نوێیەکەی نمایش بکات.

13 ئاب، 2019