سامسۆنگ

سامسۆنگ مۆبایلی گالەکسی A10s ـی بە پاترییەکی 4,000 ملی ئەمپێرییەوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای سامسۆنگ بەردەوامە لە بایەخ پێدان بە زنجیرەی گالەکسی A. بۆ ئەم مەبەستەش، کۆمپانیاکە مۆبایلێکی هاوشێوەی گالەکسی A10 ـی بە ناوی گالەکسی A10s و تایبەتمەندی بەرزترەوە ڕاگەیاند.

مۆبایلی نوێی گالەکسی A10s خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.2 ئینج لە جۆری LCD و بە وردی نیشاندانی 720 بە 1520 پێکسڵ. لە پشتەوە خاوەن 2 کامێرایە بە ڕوونییەکانی 13 و 2 مێگاپێکسڵ و لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەکی ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە و لەسەر نۆچە دڵۆپەییەکەی جێگیر کراوە. پڕۆسێسەری Helio P22 ـی 12 نانۆمەتری لەسەر جێگیرە و خاوەن ڕامێکە بە فراوانی 2 گێگابایت و بیرگەیەکی ناوەکی بە قەبارەی 32 گێگابایت. خاوەن پاترییەکی فراوانە بە توانستی 4,000 ملی ئەمپێر و لە پشتەوە خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆرە.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Samsung Galaxy A10s:

  • ڕوونماقەبارە: 6.2 ئینج. جۆر: LCD. وردی نیشاندان: 720 بە 1520 پێکسڵ.
  • پڕۆسێسەر: (Mediatek MT6762 Helio P22 (12 nm.
  • گرافیک: PowerVR GE8320.
  • ڕام: 2 گێگابایت.
  • بیرگە: 32 گێگابایت (زیادکردن تاوەکو 512 گێگابایت لە ڕێگەی دەرچەی microSD).
  • ئەستووری: 7.8 میلیمەتر.
  • کێش: 168 گرام.
  • پاتری: 4,000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
  • بارگاویکردنەوە: –
  • کامێرای پشتەوە: سەرەکی: 13 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8. دووەم: 2 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0.
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە پشتەوە.
  • دەرچە: microUSB 2.0.
  • سیمکارت: دوانە سیمکارت. 
  • ڕایەڵە: Wi-Fi 802.11 b/g/n – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0.
  • ڕەنگ: شین – سەوز – سوور – ڕەش.
  • سیستەمی کارپێکەر: OneUI (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).

تاوەکو ئێستا نرخ و ڕێکەوتی بەردەستکردنی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام دەزانین کە بە ڕەنگەکانی ڕەش و شین و سەوز و سوور بەردەست دەکرێت.

سەرچاوە :

14 ئاب، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
840