گووگڵ 17, ئاب 2019

بەمنزیکانە Google Drive پشتگیری لە قەدبڕی پەڕگەکان دەکات

خزمەتگوزارییە هەورییەکانی وەکو Google Drive و هاوشێوەکانی لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ زیادکردنی تایبەتمەندییە نوێ و گرنگەکان. بۆ ئەم مەبەستەش، بەمنزیکانە گووگڵ تایبەتمەندییەکی گرنگ بۆ خزمەتگوزاری Google Drive زیاد دەکات.

قەدبڕەکان (Shortcuts) لە هەردوو سیستەمەکانی Windows و macOS ـدا بوونیان هەن، تایبەتمەندییەکە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات تاوەکو نەرمەکاڵا و پەڕگە و بوخچەکان بە شێوەیەکی سەربەخۆ بگوازنەوە بۆ شوێنێکی دیکە یاخود بیانسڕنەوە. بە تەواوەتی گووگڵ دەیەوێت هەمان تایبەتمەندی بۆ خزمەتگوزاری Google Drive زیاد بکات، بەمەش زیاتر لە بەکارهێنەرێک دەتوانێت ببێتە خاوەن بوخچە یاخود پەڕگەیەکی هاوشێوە لە خزمەتگوزارییەکەدا، کە لە ئێستادا تەنها یەک کەس دەتوانێت ببێتە خاوەن بوخچە یاخود پەڕگەیەکی هاوشێوە لە Google Drive ـدا.

ڕوون نییە کە تایبەتمەندی قەدبڕەکان لە خزمەتگوزاری Google Drive ـدا چۆن کار دەکات.

گووگڵ بە دیاریکراوی ڕێکەوتی بەردەستکردنی تایبەتمەندی قەدبڕەکانی بۆ بەکارهێنەرانی خزمەتگوزاری Google Drive ئاشکرا نەکردووە، بەڵام لە ئێستادا تایبەتمەندییەکە لە وەشانی تاقیکاری خزمەتگوزارییەکەدا بەردەستە و لە چەند هەفتەی داهاتوودا بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی خزمەتگوزارییەکە بەردەست دەکرێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ