ئەپ و نەرمەکاڵا 17, ئاب 2019

گووگڵ 85 ئەپی بە تۆمەتی هەبوونی ڕێکلامی نەشیاو لە کۆگای Google Play ـدا سڕییەوە

تاوەکو ئێستا ژمارەیەک ئەپ و یاری زیانبەخش و لەخۆگری ڕێکلامی نەشیاوی لە کۆگای Google Play ـی ئامێرەکانی ئەندرۆیددا بوونیان ماون، بەڵام سوپاس بۆ گووگڵ، بە پێی کات ئەو جۆرە ئەپانە ژمارەیان بەرەو کەمبوونەوە دەڕۆن.

توێژەرەوانی ئاسایشی Trend Micro کۆدێکیان بە ناوی AndroidOS_Hidenad.HRXH لە 85 ئەپی کۆگای Google Play ـدا دۆزیوەتەوە کە بە شاراوەیی ڕێکلام درووست دەکەن، هەروەها وا دەکات ڕێکلامەکان تەواوی ڕوونما بگرنەوە و نەتوانرێت ماوەی بەردەوامبوونی بپەڕێندرێت، هاوکات بەشێکی ڕێکلامەکان نەشیاون. ئەو ژمارە ئەپە بریتیبوون لە ئەپی وێنەگرتن و یاریکردن، وە زۆرێکیان زیاتر لە 8 ملیۆن داگرتنیان تێپەڕ کردبوو. گووگڵ دەستبەجێ 85 ئەپەکەی لە کۆگای Google Play ـدا سڕییەوە.

ناوی ئەپەکان ئاشکرا نەکراون، بەڵام ئەپەکان لە توانایاندا هەبوو قەدبڕ لەسەر ڕوونما درووست بکەن، بەمەش لە سەرجەم ئەپەکاندا ڕێکلام پەیدا دەبوون. هەروەها پێگەی Trend Micro ئاشکرای کردووە کە ئەو کۆدەی ئەپەکان لە وەشانی Android 8.0 و نوێتردا کاریان دەکرد.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ