ئۆپۆ 17, ئاب 2019

کۆمپانیای ئۆپۆ ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی مۆبایلی Oppo Reno 2 ـی بە خاوەن 4 کامێراوە ئاشکرا کرد

کۆمپانیای ئۆپۆ لە ئامادەکاریدایە بۆ ڕاگەیاندنی نوێترین مۆبایلی خۆی لە زنجیرەی Reno. کۆمپانیاکە ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی مۆبایلی Oppo Reno 2 ـی بە خاوەن 4 کامێراوە ئاشکرا کرد.

کۆمپانیای ئۆپۆ لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی نەوەی دووەمی لە زنجیرە مۆبایلی Reno ئاشکرا کردووە. کۆمپانیاکە ڕێکەوتی 28 ـی ئەم مانگەی بۆ ئەنجامدانی بۆنەیەکی تایبەت بە نمایشکردنی مۆبایلی Oppo Reno 2 لە شاری نیودەلهی وڵاتی هیندستان دیاری کردووە. لە جریوەکەی کۆمپانیاکەدا ئاشکرا بووە کە مۆبایلە نوێیەکەی ئۆپۆ خاوەن 4 دانە کامێرا دەبێت لە پشتەوە و توانای نزیککردنەوەیان 20 هێندە دەبێت.

هەروەها لە جریوەکەدا وا دەردەکەوێت کە مۆبایلی Oppo Reno 2 خاوەن ڕوونمایەکی پڕاوپڕ و بێ نۆچ بێت. بەمەش ئەگەر زۆرە کامێرای پێشەوەی لەسەر ڕوونما نەبێت و دەرکەوتە بێت.

لە پێشوودا کۆمپانیای ئۆپۆ نەوەی یەکەمی لە مۆبایلی Oppo Reno ڕاگەیاندبوو کە کامێراکەی توانای هەبوو 10 هێندە وێنەکان نزیک بکاتەوە. لە نەوەی دووەمی مۆبایلەکەدا ئۆپۆ توانای نزیککردنەوەی کامێراکەی دەکات بە دوو ئەوەندە.

تاوەکو ئێستا هیچ وردەکارییەکی دیکە سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی Oppo Reno 2 نازانین، بەڵام ئەوە دەزانین کە سەرەتا مۆبایلەکە لە وڵاتی هیندستان بەردەست دەکرێت، لە پاشان بۆ بازاڕی وڵاتانی دیکەی جیهان بەردەست دەکرێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ