مۆبایل و تابلێت 17, ئاب 2019

کۆمپانیای مۆتۆرۆلا مۆبایلی Motorola One Action ـی بە 3 دانە کامێرا و چاڵی ژێر ڕوونماوە ڕاگەیاند

لە دوای ئەوەی ساڵێک لەمەوبەر کۆمپانیای مۆتۆرۆلا دواین مۆبایلی بە هەبوونی ناوی “One” ـەوە بەردەستکرد، کۆمپانیاکە مۆبایلی Motorola One Action ـی بە 3 دانە کامێرا و چاڵی ژێر ڕوونماوە ڕاگەیاند.

مۆبایلی Motorola One Action خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.3 ئینج لە جۆری LCD و بە ڕوونی +1080p و بە وردی نیشاندانی 1080 بە 2520 پێکسڵ و چێوەی 21:9. لە پشتەوە خاوەن 3 کامێرایە بە ڕوونییەکانی 12 و 16 و 5 مێگاپێکسڵ و کامێرای دووەمی توانای هەیە بە پلەی 117 ڤیدیۆکان تۆمار بکات، وە لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ و لەسەر چاڵی سەر ڕوونماکەی جێگیر کراوە. پڕۆسێسەری Exynos 9609 ـی لەسەر جێگیر کراوە و خاوەن ڕامێکە بە فراوانی 4 گێگابایت و بیرگەیەک بە قەبارەی 128 گێگابایت. خاوەن پاترییەکە بە توانستی 3500 ملی ئەمپێر و لە پشتەوە خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆرە و وەشانی Android One ـی لەسەر جێگیرکراوە.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Motorola One Action:

  • ڕوونما: قەبارە: 6.3 ئینج. جۆر: LCD. ڕوونی: +1080p. وردی نیشاندان: 1080 بە 2520 پێکسڵ. چێوە: 21:9.
  • پڕۆسێسەر: Exynos 9609.
  • گرافیک: Mali-G72 MP3.
  • ڕام: 4 گێگابایت.
  • بیرگە: 128 گێگابایت (زیادکردن تاوەکو 512 گێگابایت لە ڕێگەی بیرگەی microSD).
  • ئەستووری: 9.2 میلیمەتر.
  • کێش: 176 گرام.
  • پاتری: 3,500 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
  • بارگاویکردنەوە: پشتگیریکردن لە بارگاویکردنەوەی خێرا بە توانای 10 وات.
  • کامێرای پشتەوە: سەرەکی: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8. دووەم: 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2. سێیەم: 5 مێگاپێکسڵ لە جۆری هەستەوەری قوڵی.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0.
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە پشتەوە.
  • دەرچە: USB-C – بیستۆک.
  • سیمکارت: دوانە سیمکارت.
  • ڕایەڵە: Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0،
  • ڕەنگ: شین – سپی – پیرۆزەیی.
  • سیستەمی کارپێکەر: Android One (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).

لە ئێستاوە مۆبایلەکە بە نرخی 259€ (نزیکەی 288$) لە بەڕازیل و مەکسیک و چەند وڵاتێکی ئەوروپی بەردەستە، هەروەها مۆبایلەکە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کەنەدا بەبێ وەشانی Android One بەردەست دەکرێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ