شاومی 18, ئاب 2019

وێنە و تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Redmi 8 دزەیان پێکرا

وا دیارە کۆمپانیای Redmi ـی سەر بە کۆمپانیای شاومی چینی لە ئامادەکاریدایە بۆ ڕاگەیاندنی نوێترین مۆبایلی خۆی. بۆ ئەم مەبەستەش، وێنە و تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Redmi 8 دزەیان پێکرا.

چەند وێنە و تایبەتمەندییەکی مۆبایلی Redmi 8 لە ماڵپەڕی TENAA ـدا بەدیار کەوتن. بەپێی وێنە و تایبەتمەندییەکان، مۆبایلی Redmi 8 خاوەن ڕوونمایەک دەبێت بە قەبارەی 6.21 ئینج بە وردی نیشاندانی 1520 بە 720 پێکسڵ. لە وێنەکاندا بەدیار دەکەوێت کە مۆبایلەکە خاوەن 2 دانە کامێرا دەبێت لە پشتەوە، هەروەها لە پێشەوە خاوەن کامێرایەک دەبێت. لە ڕووی پشتەوەیدا هەستەوەری پەنجەمۆر بوونی دەبێت لەگەڵ نووسینی “Designed by Xiaomi” ـدا.

هەریەکە لە تایبەتمەندییە دزەپێکراوەکانی مۆبایلەکە دەڵێن پڕۆسێسەری 2.0 گێگاهێرتزی لەسەر جێگیر دەکرێت و خاوەن بژاردەی ڕامی 2 و 3 و 4 گێگابایت و بژاردەی بیرگەی 16 و 32 و 64 گێگابایت دەبێت و دەتوانرێت لە ڕێگەی کارتی microSD ـەوە قەبارەی بیرگەکەی تاوەکو 512 گێگابایت زیاد بکرێت. هەروەها خاوەن پاترییەک دەبێت بە توانستی 5,000 ملی ئەمپێر و وەشانی Android Pie ـی لەسەر جێگیر دەکرێت.

تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی مۆبایلەکە بوونی نییە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ