سۆنی

سۆنی بیستۆکی Gold Wireless Headset و 4 ڕەنگی نوێی لە کۆنتڕۆڵی DualShock 4 ڕاگەیاند

تاوەکو ئێستا کۆمپانیای سۆنی بەردەوامە لە بایەخ پێدان بە کەلوپەلەکانی تایبەت بە سەکۆی PlayStation 4. بۆ ئەم مەبەستەش، کۆمپانیاکە بیستۆکی Gold Wireless Headset و 4 ڕەنگی نوێی لە کۆنتڕۆڵی DualShock 4 ڕاگەیاند.

ڕەنگە نوێیەکانی کۆنتڕۆڵی DualShock 4 لە 4 ڕەنگ پێکدێن، ڕەنگەکان بریتین لە سوری فریودەر، مۆری ئەلکترۆنی، شینی تیتانیۆمی و ئاڵتونی سوور. ڕەنگە نوێیەکانی کۆنتڕۆڵەکە سەرجەمیان لە 2 جۆر پێکدێن و هیچ کامێکیان یەک تۆن ڕەنگ نین، هەر بۆیە وەها ناوی ڕەنگەکانیان ناوەڕۆکی زیاتر لەخۆ دەگرن.

بێجگە لە زیادکردنی ڕەنگە نوێیەکان بۆ کۆنتڕۆڵی DualShock 4، کۆمپانیای سۆنی بیستۆکی نوێی Gold Wireless Headset ـی تایبەت بە کۆنتڕۆڵی DualShock 4 بە ڕەنگی ئاڵتونییەوە ڕاگەیاند.

نرخی بژاردەی ڕەنگە نوێیەکانی کۆنتڕۆڵی DualShock 4 لە 64.99$ (5$ زیاتر لە ڕەنگە سەرەکییەکان) دەست پێدەکات و لە مانگی 9 ـی ئەمساڵدا بەردەست دەکرێن. هەروەها نرخی بیستۆکی نوێی Gold Wireless Headset لە 99.99$ ـەوە دەست پێدەکات و وا بڕیارە ئەمیش لە مانگی 10 ـی ئەمساڵدا بەردەست بکرێت.

سەرچاوە :
19 ئاب، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
943