هەواڵ

وەنپڵەس ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی یەکەمین تەلەفزیۆنی زیرەکی خۆی ئاشکرا کرد

لە دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا ئاشکرابوو کە کۆمپانیای وەنپڵەسی چینی کار لەسەر ڕاگەیاندنی یەکەمین تەلەفزیۆنی زیرەکی خۆی دەکات، پڕوپاگەندەکان لەسەر بەرهەمە نوێیەکەی کۆمپانیاکە دەستی پێکرد. تاوەکو لە کۆتایدا کۆمپانیاکە ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی یەکەمین تەلەفزیۆنی زیرەکی خۆی ئاشکرا کرد.

دوێنێ بەڕێز Pete Lau بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای وەنپڵەس ڕایگەیاند کە بە دیاری نەکراوی و لە مانگی داهاتوودا، کۆمپانیای وەنپڵەس یەکەمین تەلەفزیۆنی زیرەکی ڕادەگەیەنێت. سەرەتا تەلەفزیۆنەکە لە وڵاتی هیندستان بەردەست دەکرێت، وە لە پاشان کار لەسەر بەردەستکردنی تەلەفزیۆنەکە دەکرێت تاوەکو بە زووترین کات لە ئەمریکای باکوور و ئەوروپا و چین بەردەست بکرێت. هەروەها ئاشکراشی کرد کە بەردەستکردنی لە بازاڕی وڵاتانی دیکەدا ماوەیەکەی زۆر ناخایەنێت.

تاوەکو ئەم ساتە هیچ زانیارییەکی فەرمی دەربارەت بە تایبەتمەندییەکانی تەلەفزیۆنە زیرەکەکەی وەنپڵەس لەبەر دەستتدا نییە. پڕوپاگەندەکانی پێشووتر پێیان ڕاگەیاندین کە تەلەفزیۆنەکەی وەنپڵەس خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 55 ئینج تاوەکو 65 ئینج دەبێت بە ڕوونی 4K HDR، هەروەها پێشبینی دەکرێت تەلەفزیۆنەکە زیرەکەکەی وەنپڵەس خاوەن یاریدەدەرە دەنگییەکانی Google Assistant و Amazon Alexa ببێت.

سەرچاوە :
21 ئاب، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
943