شاومی

شاومی مۆبایلی Mi 9T Pro ـی وەکو وەشانێکی جیهانی مۆبایلی Redmi K20 Pro لە بازاڕەکانی ئەوروپادا بەردەستکرد

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆمپانیای شاومی مۆبایلی Redmi K20 Pro ـی بەردەستکردبوو، بەڵام بە تەنها لە بازاڕەکانی وڵاتی چیندا. سەر ئەنجام، کۆمپانیا چینییەکە مۆبایلی Mi 9T Pro ـی وەکو وەشانێکی جیهانی مۆبایلی Redmi K20 Pro لە بازاڕەکانی ئەوروپادا بەردەستکرد.

زۆرینەی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی شاومی Mi 9T Pro هاوشێوەی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Redmi K20 Pro ـە. مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکی پڕاوپڕە بە قەبارەی 6.39 ئینج لە جۆری AMOLED و بە وردی نیشاندانی 1080 بە 2340 پێکسڵ. لە پشتەوە خاوەن 3 کامێرایە و لە پێشەوە خاوەن کامێرایەکی دەرکەوتەیە لە دەرەوەی ڕوونماکەیدا. پڕۆسێسەری Snapdragon 855 ـی لەسەر جێگیرە و خاوەن بژاردەی ڕامی 6 گێگابایتی و بیرگەیەکە بە قەبارەی 64 و 128 گێگابایت. خاوەن پاترییەکەی فراوانە بە توانستی 4,000 ملی ئەمپێر و خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆری سەر ڕوونمایە.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Xiaomi Mi 9T Pro:

  • ڕوونما: قەبارە: 6.39 ئینج – جۆر: AMOLED – وردی نیشاندان: 1080 بە 2340 پێکسڵ – شووشە: Corning Gorilla Glass 5.
  • دیزایننۆچ: نییە چاڵی ژێر ڕوونما: نییە چوارچێوە: 86.1% دوور لە لاشە.
  • پڕۆسێسەر: (Qualcomm SDM855 Snapdragon 855 (7 nm.
  • گرافیک: Adreno 640.
  • ڕام: 6 گێگابایت.
  • بیرگە: 64 و 128 گێگابایت.
  • ئەستووری: 8.8 ملیمەتر.
  • کێش: 191 گرام.
  • پاتری: 4,000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
  • بارگاویکردنەوە: بارگاویکەرەوەی خێرا بە توانای 27 وات.
  • کامێرای پشتەوەسەرەکی: 48 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8. دووەم: 13 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4. سێیەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 20 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2 لە جۆری دەرکەوتە.
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما.
  • دەرچە: USB-C – بیستۆک.
  • ڕایەڵە: Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0.
  • سیمکارت: دووانە سیمکارت.
  • ڕەنگ: ڕەشی کاربۆن – شینی بڵێسەیی – سووری بڵێسەیی – سپی.
  • سیستەمی کارپێکەر: MIUI 10 (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).

نرخی مۆبایلی Mi 9T Pro لە 399€ (نزیکەی 443$) ـەوە دەست پێدەکات و لە ئەمڕۆوە لە بازاڕەکانی ئەوروپا بەردەست دەکرێت بۆ فرۆشتن.

21 ئاب، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
943