شاومی

پشتڕاست کرایەوە کە مۆبایلی Redmi Note 8 Pro خاوەن کامێرایەکی 64 مێگاپێکسڵ دەبێت

کۆمپانیای Redmi بە گڕوتینەوە ئامادەیە بۆ ڕاگەیاندنی نەوەیەکی نوێ لە زنجیرە مۆبایلی Redmi Note. بەم بۆنەیەوە، ڕووکاری مۆبایلەکە ئاشکرابوو و تایبەتمەندییەکی پشتڕاست کرایەوە و ڕێکەوتی بەردەستکردنیشی ئاشکرا کرا.

لە بڵاوکراوەیەکدا لە تۆڕی Weibo، کۆمپانیای Redmi پشتڕاستی کردەوە کە مۆبایلی Redmi Note 8 Pro خاوەن 3 کامێرا دەبێت لە پشتەوە و ڕوونی کامێرایەکیان 64 مێگاپێکسڵ دەبێت. ئاستی بەرزی کامێرای ئەم مۆبایلە نوێیەی Redmi لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیای Realme ڕایگەیاند یەکەمین مۆبایل بە کامێرای 64 مێگاپێکسڵ ڕادەگەیەنێت.

هەر لە بڵاوکراوەکەدا، کۆمپانیا چینییەکە پشتڕاستی کردەوە کە مۆبایلی Redmi Note 8 Pro لە ڕێکەوتی 29 ـی ئەم مانگەدا هاوشانی تەلەفزیۆنی Redmi TV لە چین بەردەست دەکرێت. هەروەها کۆمپانیاکە ڕایگەیاند مۆبایلەکە لە بازاڕی وڵاتەکانی هیندستانیشدا بەردەست دەکرێت.

تاوەکو ئێستا نرخ و تایبەتمەندییەکانی دیکەی مۆبایلەکە نەزاندراوە، هەر بۆیە پێویستە تاوەکو ڕێکەوتی 29 ـی ئەم مانگە لە چاوەڕوانیدا ببین.

سەرچاوە :

21 ئاب، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
943