ئەندرۆید

ئەندرۆید بۆ ئەمساڵ کەمێک جیاوازە؛ گووگڵ بە فەرمی ناوی Android 10 ـی بۆ وەشانی Android Q دیاریکرد

کۆمپانیای گووگڵ بە فەرمی ناوی بۆ وەشانی Android Q دیاریکرد و کۆتایی بە ناوی شیرینییەکان هێنا.

بە بۆنەی یادی دەیەمین ساڵی درووستبوونی سیستەمی Android، کۆمپانیای گووگڵ ناوی Android 10 ـی بۆ وەشانی Android Q دیاریکرد. چیدیکە کۆمپانیاکە ناوی شیرینییەکان و پیتەکان بۆ وەشانەکانی داهاتووی Android بەکار ناهێنێت، بەڵکو لەمەودوا تەنها بە ژمارە دەبن (11 و 12 و ….).

هەروەها گووگڵ وێنۆچکەی سیستەمەکەی گۆڕی، کە لە ساڵی 2014 ـەوە گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتبوو. وێنۆچکە نوێیەکە پێکدێت لە وێنەی بوکەڵەی Android بە ڕەنگی سەوزی کاڵ و نووسینی Android بە ڕەنگی ڕەش. فۆنتی نووسینی Android لاوازتر کراوە و تەواوی وشەکان پێکدێن لە ڕەنگی ڕەش.

گووگڵ دەڵێت هۆکاری سەرەکی گۆڕینی ناوی وەشانە نوێیەکانی Android لە ناوی شیرینییەکانەوە بۆ ژمارە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ناوی شیرینییەکان بە تەواوی گشتگیر نەبوون، چونکە بەکارهێنەری زیاتری Android هەن لە وڵاتەکانی هیندستان و چین و بەڕازیل بە بەراورد بە ئەمریکا، ئاستەنگیان بۆ درووست دەبێت لە تێگەیشتنی واتاکانیاندا. هەروەها شیرینییەکانی وەک Lollipop و Marshmallows لە هەندێک ناوچەدا ناوی دیکەیان هەیە.

هەروەها گووگڵ ڕەنگەکانی شین و نیلی و پرتەقاڵی و قاوەیش بەکار دەهێنێت بۆ وێنۆچکەی Android لە هەندێک حاڵەتدا.

 

سەرچاوە :

23 ئاب، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
927