رەقەکاڵا

هواوەی ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی پڕۆسێسەری Kirin 990 ـی ئاشکرا کرد

کۆمپانیای هواوەی لە ئامادەکاریدایە بۆ ڕاگەیاندنی نوێترین پڕۆسێسەری Kirin بە ناوی Kirin 990 لە کۆنگرەی IFA 2019 ـی شاری بەرلینی وڵاتی ئەڵمانیا. کۆمپانیا چینییەکە ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی پڕۆسێسەرەکەی ئاشکرا کرد.

کۆمپانیای هواوەی لە کورتە ڤیدیۆیەکدا ڕێکەوتی 6 ـی مانگی داهاتووی دیاریکرد بۆ نمایشکردنی پڕۆسێسەری Kirin 990. لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە پڕۆسێسەرە نوێیەکەی Kirin پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکات. لە کاتێکدا کە پڕوپاگەندەکانی ڕابردوو باسیان لە هەبوونی هەمان پشتگیری پڕۆسێسەرە نوێیەکەی Kirin ـیان دەکرد.

پڕۆسێسەری Kirin 990 قەبارەی 7 نانۆمەتر دەبێت، پڕۆسێسەرەکە بە ڕێژەی %20 ڕێڕەوی تڕانزیتەری گەورەتر دەبێت و وزەی پاتری بە شێوەیەکی کەمتر بەفیڕۆ دەدات.

دەگوترێت پڕۆسێسەری Kirin 990 توانای دەبێت پشتگیری لە تۆمارکردنی ڤیدیۆ بکات بە ڕوونی 4K و 60fps بکات. هەروەها پێشبینی دەکرێت بۆ یەکەمجار پڕۆسێسەرەکە لەسەر زنجیرە مۆبایلی Mate 30 ـی کۆمپانیا چینییەکەدا جێگیر بکرێت، کە وا بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هواوەی پەردە لەسەر مۆبایلەکە لاببات.

وا بڕیارە کۆنگرەی IFA 2019 لە ڕێکەوتی 6 ـی مانگی داهاتوو لە شاری بەرلینی وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوە بچێت و ماوەی 5 ڕۆژ بخایەنێت.

سەرچاوە :

23 ئاب، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
927