مۆبایل و تابلێت

کۆمپانیای Nokia کار لەسەر بەردەستکردنی مۆبایلێکی نرخ هەرزانی پشتگیر لە 5G دەکات

وا خەریکە بەردەستکردنی مۆبایلە پشتگیرەکان لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G تەشەنە دەکەن. کۆمپانیای Nokia ـیش تاوەکو ئێستا هیچ مۆبایلێکی پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G ڕانەگەیاندووە، هەرچەندە پڕوپاگەندەی پەیوەندیدار بە بابەتەکەوە لە ڕابردوودا هەبوو. بەڵام سەرئەنجام ئاشکرابوو کە کۆمپانیاکە لە پلانیدایە کار لەسەر بەردەستکردنی مۆبایلێکی پشتگیر لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکات.

بەڕێز Juho Sarvikas بەڕێوەبەری بەرهەم لە کۆمپانیای HMD Global ـی خاوەن براندی Nokia Mobiles بە پێگەی Digital Trends ـی ڕاگەیاند کە کۆمپانیاکە کار لەسەر بەردەستکردنی چەند بەرهەمێکی مۆبایلی ئاست بەرز دەکات لە ساڵی داهاتوودا. Juho ڕایگەیاند کە لە مۆبایلە نوێیەکانی ساڵی داهاتوویاندا چەند دانەیەک بوونیان دەبێت کە پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکەن.

هەروەها بەڕێوەبەری بەرهەمی کۆمپانیای HMD Global ڕاشیگەیاند ئەو مۆبایلە نوێیانەی ساڵی داهاتوویان کە پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکەن، نرخیان نیوەی ئەو مۆبایلانەی ئێستا دەبێت کە پشتگیری لە نەوە نوێیەکەی پەیوەندی دەکەن.

لە ئێستادا مۆبایلە پشتگیرەکانی نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G ـی هەریەکە لە کۆمپانیاکانی Huawei و LG و Samsung نرخیان لە 1,000$ تێپەڕ دەکەن. بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی Juho Sarvikas ببێت، مۆبایلە پشتگیرەکانی نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G ـی کۆمپانیای Nokia لە ساڵی داهاتوو نرخیان لە نێوان 500 بۆ 600$ ـدا دەبن.

بە هەر جۆرێک بێت، نرخی 500 بۆ 600$ بۆ مۆبایلێکی Nokia ـی پشتگیر لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G زۆر باشترە وەک لە نرخی 1,000$ و زیاتر بۆ مۆبایلێکی پشتگیر لە نەوە نوێیەکەی پەیوەندی. هەروەها ئەم نرخە کەمە یارمەتیدەر دەبێت بۆ بڵاوبوونەوەی بەکارهێنانی نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G لە نێو خەڵکانێکی زیاتردا.

سەرچاوە :
26 ئاب، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
943