10
شاومی 26, ئاب 2019 بۆچوون

ڤیدیۆیەک نیشانمان دەدات کە مۆبایلی Redmi Note 8 Pro چەندە خۆڕاگرە

وا دیارە ئامادەکارییەکانی کۆمپانیای Redmi کۆتاییان پێهاتووە سەبارەت بە بەردەستکردنی مۆبایلی Redmi Note 8 Pro. لە دوای ئەوەی کۆمپانیاکە ڕێکەوتی 29 ـی ئەم مانگەی دیاریکرد بۆ ئەنجامدانی بۆنەیەکی تایبەت بە لادانی پەردە لەسەر مۆبایلی Redmi Note 8 Pro و چەند بەرهەمێکی دیکە.

هەژماری فەرمی کۆمپانیای Redmi لە تۆڕی Weibo ـی چینی ڤیدیۆیەکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا نیشاندانی دەدات کە خۆڕاگری مۆبایلی Redmi Note 8 Pro لە چ ئاستێکدایە. لە ڤیدیۆکەدا 2 دانە مۆبایلی Redmi Note 8 Pro لە ژێر پێی وەرزشوانێکی کێش هەڵگردا دادەنرێت، بە هەڵگرتنی ئاسن هەڵگرێکی 90 کیلۆگرامی، وەرزشوانەکە دەچێتە سەر هەردوو مۆبایلەکە. لە پاش ئەوەی کە ئاسن هەڵگرەکە دادەنێتەوە، پشکینین بۆ هەردوو مۆبایلەکە دەکرێت و دەردەکەوێت ڕوونماکانیان بێ کێشە کار دەکەن.

بێگومان هەموو مۆبایلێک بەشی خۆی خۆڕاگرە بەرامبەر هەر فشارێک کە کاری تێ دەکرێت، بەڵام وا دیارە کۆمپانیای Redmi شانازی دەکات بەوەی کە مۆبایلە نوێیەکەی تەحەدای قورسترین فشارەکان دەکات.

مۆبایلی Redmi Note 8 Pro خاوەن 4 کامێرا دەبێت لە پشتەوە و ڕوونی کامێرایەکیان 64 مێگاپێکسڵ دەبێت، هەروەها پێشبینی دەکرێت پڕۆسێسەری Helio G90T ـی لەسەر جێگیر بکرێت. وا بڕیارە کۆمپانیا چینییەکە لە ڕێکەوتی 29 ـی ئەم مانگەدا و لە بۆنەیەکی تایبەتدا مۆبایلی Redmi Note 8 Pro نمایش بکات.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ