ئای ئۆ ئێس

کۆمپانیای Nintendo ڕێکەوتی بەردەستکردنی یاری Mario Kart Tour ـی بۆ iOS و Android ئاشکرا کرد

زیاتر لە ساڵ و نیوێک دەبێت کە کۆمپانیای Nintendo یاری Mario Kart Tour ـی بۆ iOS و Android ڕاگەیاند، لە کۆتاییدا کۆمپانیاکە ڕێکەوتی بەردەستکردنی یارییەکەی بۆ مۆبایلەکان ئاشکرا کرد.

لە جریوەیەکدا لە تویتەر کۆمپانیای Nintendo ڕایگەیاند کە ڕێکەوتی 25 ـی مانگی داهاتوو (9) ـی دیاریکردووە بۆ بەردەستکردنی یاری نوێی Mario Kart Tour بۆ بەکارهێنەرانی سیستەمەکانی iOS و Android. یاری Mario Kart Tour یارییەکی پێشبڕکێ ئامێزە، لە نێو یارییەکەدا ئۆتۆمبێل بوونی هەیە و بە شێوەی گرووپ پێشبڕکێ ئەنجام دەدرێت. یارییەکە خۆی دەبینێتەوە لە هەبوونی چەند ڕۆڵگێڕێکی جیاواز بۆ شۆفێری کردن و چەند ئۆتۆمبێلێکی جیاواز بۆ پێشبڕکێ کردن.

یارییەکە بە خۆڕایی دەبێت، بەڵام لە نێو یارییەکەدا کڕینی ناوخۆیی بوونی دەبێت و نرخی کڕینەکان لە نێوان 1.99$ بۆ 69.99$ دەبن.

لە ئێستادا یارییەکە بەردەستە بە شێوەی تاقیکاری بە تەنها بۆ Android، هەروەها دەتوانرێت داواکاری پێشوەختە بۆ داگرتنی یارییەکە ئەنجام بدرێت لە سیستەمەکانی iOS و Android ـدا. کرتە لە وێنۆچکەکانی خوارەوە بکە بۆ ئەنجامدانی داواکاری پێشوەختە بۆ داگرتنی یارییەکە.

سەرچاوە :
27 ئاب، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
927