گەرمترین

ڤیدیۆیەک دیزاینی تەواوەتی مۆبایلی Vivo Nex 3 بەر لە ڕاگەیاندنی ئاشکرا دەکات

تاوەکو ئێستا کۆمپانیای Vivo نەوەی سێیەمی لە زنجیرە مۆبایلی Nex ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ڤیدیۆیەک تەواوی دیزاینی مۆبایلەکەمان بۆ ئاشکرا دەکات.

هەژماری فەرمی کۆمپانیای Vivo لە تۆڕی Weibo ـی چینیدا ڤیدیۆیەکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا تەواوی دیزاینی مۆبایلەکەی ئاشکرا کردووە. لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە مۆبایلی Vivo Nex 3 لە پێشەوە خاوەن ڕوونمایەکی پڕاوپڕی گەورە دەبێت و قەراغەکانی لە جۆری تاڤگەیی دەبن و خاوەن 2 کامێرای دەرکەوتە لە دەرەوەی ڕوونماکەیدا دەبێت. هەرچی دەربارەی ڕووی پشتەوەیە، مۆبایلەکە خاوەن 3 دانە کامێرا دەبێت لە بازنەیەکدا.

بەکارهێنانی کامێرای دەرکەوتە شتێکی نوێ نییە بۆ ڤیڤۆ. بەڵام لەم مۆبایلە نوێیەدا، کۆمپانیاکە 2 کامێرای لە پێشەوەدا جێگیر کردووە هاوشێوەی مۆبایلی Vivo X27 Pro.

تاوەکو ئێستا تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Vivo Nex 3 ـمان لەبەر دەستتدا نییە، بەڵام دەزانین کە لە کاتێکی مانگی داهاتوودا کۆمپانیای ڤیڤۆ مۆبایلەکە نمایش دەکات.

سەرچاوە :

27 ئاب، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
943