هەواڵ

کۆمپانیای Adidas گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵ یاریزانی بەناوبانگ Ninja ـدا ئەنجامدا

بەڕێز Tyler Blevins یاریزانی بە توانا و بەناوبانگی یاری Fortine ناسراو بە Ninja بەردەوامە لە ئەنجامدانی گرێبەستە جیاوازەکان و بۆ ئەمجارە گەورەترین گرێبەستی مێژووی خۆی واژۆ کرد.

یاریزان Ninja ئاشکرای کرد کە گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای Adidas ـی ئەڵمانی تایبەت بە کەلوپەلە وەرزشییەکان ئەنجامداوە، هاوکات گرێبەستەکە بووە یەکەمین گرێبەستی کۆمپانیای Adidas کە تاوەکو ئێستا لەگەڵ یاریزانێکی یارییە ئەلکترۆنییەکاندا ئەنجامی دابێت.

گرێبەستەکەی Ninja لەگەڵ کۆمپانیای Adidas ـدا بۆ ماوەیەکی چەند ساڵێکی زۆرە (ماوەی گرێبەست نەزاندراوە). Ninja ڕایگەیاند کە ناتوانێت بە دیاریکراوی بڵێت چ کارێک دەکات لەگەڵ کۆمپانیا ئەڵمانییەکەدا. کۆمپانیای Adidas ڕایگەیاند کە گرێبەستەکەی لەگەڵ Ninja ـدا بۆ هاندانی زیاتری زیاتر لە 2.3 ملیار یاریزانی یارییە ئەلکترۆنییەکان دەبێت لە سەرانسەری جیهاندا کە دەیانەوێت تواناکانی خۆیان نمایش بکەن.

ئەم گرێبەستەی Ninja لەگەڵ کۆمپانیای Adidas لە کاتێکدایە کە تەنها چەند هەفتەیەک تێپەڕیوە یاریزانەکە تۆڕی Twitch ـی ئەمەزۆنی بەجێهێشت و ڕوویکردە تۆڕی Mixer ـی مایکرۆسۆفت.

کۆمپانیای Adidas ـی ئەڵمانی لە ئێستادا گرێبەستی لەگەڵ چەند کۆمەڵەیەکی وەرزشی ئاستبەرزدا هەیە، بەڵام ئەم گرێبەستەی لەگەڵ Ninja ـدا جیاوازە و بووە یەکەمین گرێبەستی کۆمپانیاکە کە لەگەڵ یاریزانێکی یارییە ئەلکترۆنییەکاندا ئەنجامی دابێت.

سەرچاوە :

28 ئاب، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
943