ئای ئۆ ئێس
29, ئاب 2019
چۆنیەتی کپکردنی ئاگادارکەرەوە و تەلەفۆنەکان لە کاتی یاریکردن و بەکارهێنانی ئەپەکاندا لە iOS

بێگومان، یەکێک لە هۆکارەکانی بێزاربوون و تووڕەیمان، پێگەیشتنی ئاگادارکەرەوە و تەلەفۆن و نامەکانە لە کاتی یاریکردنی PUBG و Fortnite و سەیرکردنی فیلمەکاندا. کەی ئای تی ئێن لەم بابەتەدا بە ڕێگەیەکی نوێ و هەنگاو بە هەنگاو نیشانتان دەدات کە چۆن ئاگادارکەرەوە و تەلەفۆنەکان لە کاتی یاریکردن و بەکارهێنانی ئەپەکاندا لە iOS کپ بکەیت.
چۆنیەتی کپکردنی ئاگادارکەرەوە و تەلەفۆنەکان لە کاتی یاریکردن و بەکارهێنانی ئەپەکان لە iOS:
- کردنەوەی ئەپی Settings.
- کردنەوەی بەشی General.

- کردنەوەی بەشی Accessibility.

- لە خوارەوەدا بگەڕێ بۆ Guided Access و کرتەی لەسەر بکە.

- دواتر دوگمەی Guided Access کارا بکە. لە پاشان بگەڕێ بۆ Passcode Settings و کرتەی لەسەر بکە.

- کرتە لە Set Guided Access Passcode بکە و تێپەڕە وشەیەک دابنێ.

- تایبەتمەندییەکە کارا بوو. ئێستا، بڕۆ نێو ئەو ئەپەی کە دەتەوێت، لە پاشان 3 جار و بە خێرایی کرتە لە دوگمەی Power بکە ئەگەر iPhone X و نوێترت پێیە، یان 3 جار و بە خێرایی کرتە لە دوگمەی Home بکە ئەگەر iPhone 8 Plus و کۆنترت پێیە.
- لە کۆتایدا، تایبەتمەندییەکە لە نێو ئەپدا کارا کرا و تاوەکو ئەو کاتەی لە دۆخەکە دەردەچیت هیچ ئاگادارکەرەوە و تەلەفۆنێکت بە دەست ناگات.
بۆ دەرچوون لە دۆخەکە، پێویستە 3 جار و بە خێرایی کرتە لە دوگمەی Power بکەیت ئەگەر iPhone X و نوێترت پێیە، وە 3 جار و بە خێرایی کرتە لە دوگمەی Home بکەیت ئەگەر iPhone 8 Plus و کۆنترت پێیە.
تێبینی:
ئەگەر ناتەوێت پشت بەم ڕێگەیە ببەستیت، دەتوانیت ئاگادارکەرەوەکان لە ڕێگەی کاراکردنی تایبەتمەندی Do Not Distrub ـەوە کپ بکەیت.