ئۆپۆ
29, ئاب 2019
کۆمپانیای Oppo مۆبایلی Oppo Reno 2 ـی بە 4 کامێرا و پاتری 4,000 ملی ئەمپێرییەوە ڕاگەیاند

لە دوای چاوەڕوانییەکی زۆر، لە کۆتایدا و لە بۆنەیەکی تایبەتدا لە شاری نیودەلهی وڵاتی هیندستان، کۆمپانیای Oppo مۆبایلی Oppo Reno 2 ـی بە 4 کامێرا و پاتری 4,000 ملی ئەمپێرییەوە ڕاگەیاند.
مۆبایلی Oppo Reno 2 خاوەن ڕوونمایەکی پڕاوپڕە بە قەبارەی 6.5 ئینج لە جۆری AMOLED و بە وردی نیشاندانی 1080 بە 2400 پێکسڵ و هەستەوەری پەنجەمۆری لەسەر جێگیرە. لە پشتەوە خاوەن 4 کامێرایە و کامێرا سەرەکییەکەی توانای هەیە 20 هێندە دیمەنەکان نزیک بکاتەوە. لە پێشەوە خاوەن کامێرایەکی دەرکەوتەیە لە دەرەوەی ڕوونماکەیدا، ئەمەش بە مانای ئەوە دێت ڕوونماکەی خاوەن هیچ نۆچ و چاڵێک نییە. پڕۆسێسەری Snapdragon 730G ـی 8 نانۆمەتری لەسەر جێگیرە و خاوەن ڕامێکە بە فراوانی 8 گێگابایت و بیرگەیەکی ناوەکی بە قەبارەی 256 گێگابایت. خاوەن پاترییەکی فراوانە بە توانستی 4,000 ملی ئەمپێر.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Oppo Reno 2:
- ڕوونما: قەبارە: 6.5 ئینج. جۆر: AMOLED. وردی نیشاندان: 1080 بە 2400.
- دیزاین: نۆچ: نییە. چاڵی ژێر ڕوونما: نییە.
- پڕۆسێسەر: (Qualcomm SDM730 Snapdragon 730G (8 nm.
- گرافیک: Adreno 618.
- ڕام: 8 گێگابایت.
- بیرگە: 256 گێگابایت (زیادکردن لە ڕێگەی microSD).
- ئەستووری: –
- کێش: –
- پاتری: 4,000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: پشتگیری لە وەشانی سێیەمی بارگاویکەرەوەی خێرای VOOC بە توانای 27 وات.
- کامێرای پشتەوە: سەرەکی: 48 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.7. دووەم: 13 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4. سێیەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2. چوارەم: 2 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0 لە جۆری دەرکەوتە.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما.
- دەرچە: USB-C – بیستۆک.
- ڕایەڵە: Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0.
- سیمکارت: دوانە سیمکارت.
- ڕەنگ: سەوز – ڕەش.
- سیستەمی کارپێکەر: ColorOS 6.1 (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).
مۆبایلی Oppo Reno 2 بە نرخی 515$ لە ڕێکەوتی 20 ـی مانگی داهاتووەوە بەردەست دەکرێت.
ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.