مۆبایل و تابلێت

کۆمپانیای Realme یەکەمین مۆبایلی جیهانی بە خاوەن کامێرای 64 مێگاپێکسڵییەوە بە ناوی Realme XT ڕاگەیاند

هەروەک چاوەڕوان دەکرا، کۆمپانیای Realme یەکەمین مۆبایلی جیهانی بە خاوەن کامێرای 64 مێگاپێکسڵییەوە بە ناوی Realme XT ـەوە ڕاگەیاند.

مۆبایلەکە بووە یەکەمین مۆبایلی جیهان کە ڕوونی کامێرا سەرەکییەکەی 64 مێگاپێکسڵ بێت، مۆبایلی Realme XT خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.4 ئینج لە جۆری Super AMOLED و بە وردی نیشاندانی 1080 بە 2340 پێکسڵ. مۆبایلەکە لە پشتەوە خاوەن 4 کامێرایە بە ڕوونییەکانی 64 و 8 و 2 و 2، وە لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ و لەسەر نۆچە دڵۆپەیی ڕوونماکەی جێگیر کراوە. پڕۆسێسەری Snapdragon 712 ـی لەسەر جێگیرە و خاوەن بژاردەی ڕامی 6 و 8 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی بە بژاردەکانی 64 و 128 گێگابایتییە. خاوەن پاترییەکە بە توانستی 4,000 ملی ئەمپێر و لەسەر ڕوونماکەی هەستەوەری پەنجەمۆر جێگیر کراوە.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Realme XT:

  • ڕوونماقەبارە: 6.4 ئینج. جۆر: Super AMOLED. وردی نیشاندان: 1080 بە 2340 پێکسڵ.
  • دیزایننۆچ: هەیە. چاڵی ژێر ڕوونما: نییە.
  • پڕۆسێسەر: (Qualcomm SDM712 Snapdragon 712 (10 nm.
  • گرافیک: Adreno 616.
  • ڕام: 6 و 8 گێگابایت.
  • بیرگە: 64 و 128 گێگابایت.
  • ئەستووری: –
  • کێش: –
  • پاتری: 4,000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
  • بارگاویکردنەوە: پشتگیری لە وەشانی سێیەمی بارگاویکەرەوەی خێرای VOOC بە توانای 20 وات.
  • کامێرای پشتەوەسەرەکی: 64 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8. دووەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2. سێیەم: 2 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4. چوارەم: 2 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0.
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونما.
  • دەرچە: USB-C – بیستۆک.
  • ڕایەڵە: Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0.
  • سیمکارت: دوانە سیمکارت.
  • ڕەنگ: سپی – سەوز – شین.
  • سیستەمی کارپێکەر: ColorOS 6 (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).

نرخی مۆبایلەکە نەزاندراوە، بەڵام دەزاندرێت کە لە چارەکی دووەمی مانگی داهاتوودا Realme مۆبایلە نوێیەکەی بەردەست دەکات.

سەرچاوە :

30 ئاب، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
927