ئۆپۆ
2, ئەیلوول 2019
مۆبایلی Oppo A9 2020 بە پڕۆسێسەری Snapdragon 665 و 4 دانە کامێراوە نمایش دەکرێت

لە پێشوودا کۆمپانیای Oppo مۆبایلی 4 کامێرایی ڕاگەیاندبوو. کۆمپانیاکە دەیەوێت درێژە بە بەکارهێنانی ژمارە کامێراکە بدات لە زنجیرەیەکی نوێدا.
لە پەڕەی فەرمی کۆمپانیای Oppo ـی لقی وڵاتی ڤێتنامدا وێنە و تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی نوێی Oppo A9 2020 ئاشکرابوون. دەردەکەوێت کە مۆبایلی Oppo A9 2020 لە پشتەوە خاوەن 4 دانە کامێرا دەبێت و هەستەوەری پەنجەمۆر لە پشتەوەیدا جێگیر دەکرێت، هەروەها خاوەن ڕامێک بە فراوانی 8 گێگابایت و پاترییەک بە توانستی 5,000 ملی ئەمپێر دەبێت.
چاوەڕوان دەکرێت مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکی گەورە ببێت بە قەبارەی 6.5 ئینج بە ڕوونی +HD و لە جۆری LCD. لە پشتەوە خاوەن 4 دانە کامێرا ببێت بە ڕوونییەکانی 48 و 8 و 2 و 2 مێگاپێکسڵ و لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەک ببێت بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ و لەسەر نۆچە دڵۆپەییەکەی جێگیر بکرێت.

تاوەکو ئێستا ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی مۆبایلەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام هیوا دەخواین چاوەڕوانی بۆ بەردەستکردنی ئەم مۆبایلە سەرنجڕاکێشەی Oppo ماوەیەکی زۆر نەخایەنێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.