ئەپڵ

ڕەنگە Apple Watch ـی نوێی هەفتەی داهاتوو خاوەن تایبەتمەندی پێوانەکردنی خەو ببێت

زیاتر لە هەفتەیەکمان ماوە بۆ دەستپێکردنی کۆنگرەی By innovation only ـی ئەپڵ تایبەت بە نمایشکردنی ئامێرە نوێیەکانی کۆمپانیاکە کە وا بڕیارە لە ڕێکەوتی 10 ـی ئەم مانگەدا ئەنجام بدرێت. یەکێک لەو بەرهەمە نوێیانەی کە پێشبینی دەکرێت لە کۆنگرەکەدا نمایش بکرێت، زنجیرەیەکی نوێ لە کاتژمێری زیرەکی Apple Watch ـە. ڕەنگە تایبەتمەندی پێوانەکردنی خەو بە زووترین کات بۆ Apple Watch زیاد بکرێت وەک لەوەی بیری لێ دەکەینەوە.

لە لایەن سەرچاوەیەکی نەزاندراوەوە بە پێگەی 9to5Mac وتراوە کە کۆمپانیای ئەپڵ کار لەسەر زیادکردنی تایبەتمەندی پێوانەکردنی خەو دەکات بۆ زنجیرەیەکی نوێی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch. زانینی کارکردن لەسەر تایبەتمەندییەکە لە لایەن ئەپڵەوە لە ڕێگەی کۆدێک بە ناوی Burrito ـەوە بووە کە تایبەتە بە Time in Bed tracking (پێوانەکردنی کات لە جێگەدا). بۆ کارابوونی تایبەتمەندییەکە، بەکارهێنەر پێویستە کاتژمێرەکەی لە دەست بکات لە کاتی خەوتندا بۆ مەبەستی ئەنجامدانی پێوانەکردنی جۆرایەتی خەو لە لایەن کاتژمێرەکەوە لە ڕێگەی چەند هەستەوەرێکی ناوەکییەوە، پێوانەکردنەکان پێکدێن لە پێوانەکردنی جوڵەکانی کەسەکە و لێدانی دڵ و بیستنەکان.

کاتێک کاتژمێرەکە لە کاتی خەودا لە دەست دەکرێت، ئەگەر کەسەکە لە خەو هەستا و دەستی کرد بە ڕۆژەکەی پێش ئەوەی وریاکەرەوە (Alarm) دەست بکات بە لێدان، بە شێوەیەکی خودکارانە وریاکەرەوە دەکوژێتەوە.

یەکێک لە کێشەکانی بەکارهێنەرانی Apple Watch، لە دەست کردنی کاتژمێرەکەیە لە کاتی شەودا، بەو هۆیەی کە زۆرێک لە بەکارهێنەران لە کاتی خەوتندا Apple Watch ـەکانیان بارگاوی دەکەنەوە. هەر بۆیە ئەگەر تایبەتمەندییەکە لە زنجیرەی داهاتووی Apple Watch ـدا بەردەست ببێت، پێویستە ئەپڵ لە ڕێگەی ئاگادارکەرەوەوە بە بیر بەکارهێنەران بهێنێتەوە کە کاتژمێرەکانیان بارگاوی بکەنەوە بەر لەوەی کاتی خەوتنیان بێت.

سەرچاوە :
2 ئه‌یلول، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
927