ئەندرۆید

ڕەنگە لە سبەینێوە گووگڵ وەشانی فەرمی Android 10 ڕەوانەی مۆبایلەکانی Google Pixel بکات

ماوەیەکی زۆر تێپەڕیوە کە وەشانی Android 10 (لە پێشوودا بە Android Q ناو دەبرا) لە ژێر حاڵەتی تاقیکاریدایە، ئێستا نۆرەی ئەوەیە کە وەشانەکە لە دۆخی تاقیکاریدا دەربچێت. پێشبینی دەکرێت لە سبەینێوە گووگڵ وەشانی فەرمی Android 10 ڕەوانەی مۆبایلەکانی Google Pixel بکات.

بە پێی پێگەی 9to5Google، هەریەکە لە کۆمپانیاکانی پەیوەندی وڵاتی کەنەدا Carriers Rogers و Telus لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیاندا ڕایانگەیاندبوو کە لە ڕێکەوتی 3 ـی ئەم مانگەوە کۆمپانیای گووگڵ دەست دەکات بە ڕەوانەکردنی یەکەمین وەشانی گشتی لە سیستەمی Android 10 بۆ بەکارهێنەرانی سەرجەم مۆبایلەکانی Google Pixel دەکات. کۆمپانیای Carriers Rogers زانیارییەکەی لە ماڵپەڕی خۆیدا سڕییەوە، بەڵام هێشتا زانیارییەکە لە ماڵپەڕی Telus ـدا بوونی ماوە.

ئەم زانیارییە گرەنتی نەکراوە. کەمتر لە مانگێکە کە نوێترین وەشانی تاقیکاری لە سیستەمی Android 10 بەردەستکرا، لەو کاتەوە گووگڵ ڕایگەیاند کە لە چەند هەفتەیەکی داهاتوودا وەشانی گشتی لە سیستەمەکە بەردەست دەکات.

وەشانی نوێی Android 10 خاوەن جوڵەی ڕێنیشاندەری نوێ و دۆخی تاریک و چەند تایبەتمەندییەکی نوێی دیکەیە. لە ماوەی ڕابردوودا هەریەکە لە کۆمپانیاکانی LG و Nokia و Huawei و OnePlus وەشانی تاقیکاری سیستەمەکەیان ڕەوانەی ژمارەیەک لە مۆبایلەکانیان کردبوو.

سەرچاوە :
2 ئه‌یلول، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
927