10
سامسۆنگ 3, ئه‌یلول 2019 بۆچوون

سامسۆنگ مۆبایلی گالەکسی A90 5G ـی بە پڕۆسێسەری Snapdragon 855 و پشتگیری لە 5G و Samsung Dex ـەوە ڕاگەیاند

سامسۆنگ بە شێوەیەکی چڕ کار لەسەر مۆبایلە پشتگیر لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G ـییەکان دەکات. ئەمڕۆ کۆمپانیا کۆرییەکە مۆبایلی گالەکسی A90 5G ـی بە پڕۆسێسەری Snapdragon 855 و پشتگیری لە 5G و Samsung Dex ـەوە ڕاگەیاند.

مۆبایلەکە دەبێتە یەکەمین مۆبایلی نرخ هەرزانی کۆمپانیای سامسۆنگ کە پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G بکات. هەروەها هاوشانی گالەکسی Note 10، گالەکسی A90 5G پشتگیری لە ئەپی Samsung Dex دەکات تایبەت بە پەیوەستکردن بە کۆمپیوتەرەکانەوە. مۆبایلی گالەکسی A90 5G خاوەن ڕوونمایەکی فراوانە بە قەبارەی 6.7 ئینج لە جۆری Super AMOLED و بە ڕوونی +FHD. لە پشتەوە خاوەن 3 دانە کامێرایە بە ڕوونییەکانی 48 و 8 و 5 مێگاپێکسڵ و لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ کە لەسەر نۆچە دڵۆپەییەکەی جێگیر کراوە. پڕۆسێسەری Snapdragon 855 ـی لەسەر جێگیرە و خاوەن بژاردەی ڕامی 6 و 8 گێگابایتی و بیرگەی 128 گێگابایتییە. خاوەن پاترییەکی فراوانە بە توانستی 4,500 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا دەکات بە توانای 25 وات و لەسەر ڕوونماکەیدا خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆرە.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Samsung Galaxy A90 5G:

  • ڕوونماقەبارە: 6.7 ئینج. جۆر: Super AMOLED. وردی نیشاندان: 1080 بە 2400 پێکسڵ.
  • دیزایننۆچ: هەیە. چاڵی ژێر ڕوونما: نییە.
  • پڕۆسێسەر: (Qualcomm SDM855 Snapdragon 855 (7 nm.
  • گرافیک: Adreno 640.
  • ڕام: 6 و 8 گێگابایت.
  • بیرگە: 128 گێگابایت.
  • ئەستووری: 8.4 میلیمەتر.
  • کێش: 206 گرام.
  • پاتری: 4,500 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
  • بارگاویکردنەوە: پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا بە توانای 25 وات.
  • کامێرای پشتەوەسەرەکی: 48 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0. دووەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2. سێیەم: 5 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 32 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0.
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونما.
  • دەرچە: USB-C.
  • ڕایەڵە: Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0.
  • سیمکارت: دوانە سیمکارت.
  • ڕەنگ: سپی – ڕەش.
  • سیستەمی کارپێکەر: One UI (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).

وا بڕیارە لە سبەینێوە مۆبایلی گالەکسی A90 5G لە بازاڕەکانی کۆریای باشووردا بەردەست بکرێت بۆ فرۆشتن، تاوەکو ئێستا سامسۆنگ نرخی مۆبایلەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام دەبێت نرخی لە مۆبایلی گالەکسی Note 10 Plus 5G کەمتر بێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ