مۆبایل و تابلێت

کۆمپانیای Vivo ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی مۆبایلی Vivo NEX 3 5G ـی ئاشکرا کرد

لە ڕابردوودا بۆ چەند جارێک گوێمان لە تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Vivo NEX 3 5G ببوو، دواجار کۆمپانیاکە ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی مۆبایلەکەی ئاشکرا کرد.

کۆمپانیای Vivo ڕێکەوتی 16 ـی ئەم مانگەی بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی تایبەت بە نمایشکردنی مۆبایلی Vivo NEX 3 5G دیاریکرد، کۆنگرەکە لە شاری شەنگەهای وڵاتی چین بەڕێوە دەچێت. هەروەک لە ناوی مۆبایلەکەدا دیارە، بێگومان پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکات.

ڕاگەیاندنی ئەم مۆبایلە لە کاتێکدایە کە تاوەکو ئێستا مۆبایلی Vivo NEX 3 ڕانەگەیەندراوە. زۆر دەربارەی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Vivo NEX 3 5G نازانین، بەڵام لە ماوەی ڕابردوودا مۆبایلەکە لە ماڵپەڕی TENAA بەدیار کەوت و ئاشکرابوو کە پڕۆسێسەری Snapdragon 855 Plus ـی لەسەر جێگیر دەبێت و خاوەن ڕامێکی 8 یاخود 12 گێگابایتی دەبێت. وە لە پشتەوە خاوەن 3 دانە کامێرا دەبێت بە ڕوونییەکانی 64 و 13 و 13 مێگاپێکسڵ.

مۆبایلەکە بە تەواوەتی ئاستی بەرز دەبێت، هەروەها چاوەڕوان دەکرێت خاوەن ڕوونمای جۆری تاڤگەیی (Waterfall screen) ببێت.

سەرچاوە :
3 ئه‌یلول، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
951