10
کۆمپیوتەر 4, ئه‌یلول 2019 بۆچوون

کۆمپانیای Acer لاپتۆپی Predator Triton 300 ـی بە گرافیکی GeForce GTX 1650 ـەوە ڕاگەیاند

لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی IFA لە ئەمڕۆدا، کۆمپانیای Acer لاپتۆپی Predator Triton 300 ـی بە گرافیکی GeForce GTX 1650 ـەوە ڕاگەیاند.

لاپتۆپی نوێی Predator Triton 300 خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 15.6 ئینج بە خێرایی 144 هێرتز. بەداخەوە، لە چاو نەوەی پێشوویەوە، ئەم نەوەیەش قەبارەکەی ئەستوورە، بەڵام کێشی تەنها 2.3 کیلۆگرامە. پڕۆسێسەری نەوەی نۆیەمی Intel Core i7 ـی لەسەر جێگیرە و خاوەن گرافیکی جۆری GeForce GTX 1650 ـی کۆمپانیای NVIDIA ـە. خاوەن ڕامێکە بە فراوانی 16 گێگابایت لە جۆری DDR4 و بیرگەیەک بە قەبارەی 1 تێرابایت لە جۆری SSD و پشتگیری لە وایفای جۆری WiFi 6 دەکات.

پێشبینی دەکرا خێرایی ڕوونمای لاپتۆپەکە 300 هێرتز بێت، بەڵام بەداخەوە وا دەرنەچوو.

لاپتۆپی Predator Triton 300 لە مانگی داهاتوودا بە نرخی دەستپێکی 1,400$ لە ئەوروپا بەردەست دەکرێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ