ئامێرە هەمەجۆرەکان

کۆمپانیای Asus مۆنیتەری ProArt PA32UCG ـی بە ڕوونی 4K بۆ ڕکابەری مۆنیتەری Pro Display XDR ـی ئەپڵ ڕاگەیاند

لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی IFA لە ئەمڕۆدا، کۆمپانیای Asus مۆنیتەری ProArt PA32UCG ـی بە ڕوونی 4K ـییەوە بۆ ڕکابەری مۆنیتەری Pro Display XDR ـی ئەپڵ ڕاگەیاند. مۆنیتەرێک کە بۆ کەسە کارامەکان دیزاین کراوە.

بە هەمان شێوەی مۆنیتەری Pro Display XDR ـی کۆمپانیای ئەپڵ، مۆنیتەرە نوێیەکەی Asus ـیش قەبارەی 32 ئینجە، بەڵام ڕوونی ڕوونماکەی 4K ـییە نەوەک 6K. خێرایی ڕوونماکەی 120 هێرتزە و پشتگیری لە HDR دەکات. سەبارەت بە ڕووناکی ڕوونماکەی، 1,600 نیتە. لە پشت ڕوونماکەیەوە، خاوەن 1,152 دانە گڵۆپی جۆری LED ـە بۆ درووستکردنی جیاوازی لە نێوان ڕووناکی و تاریکی دیمەنەکاندا.

مۆنیتەرە بە تواناکەی Asus خاوەن 3 دانە دەرچەی HDMI و 3 دانەی دەرچەی Thunderbolt 3.0 و دەرچەیەکی جۆری DisplayPort و چەند دەرچەیەکی ژمارە نەزاندراوی جۆری USB ـە.

تاوەکو ئێستا کۆمپانیای Asus نرخی مۆنیتەرە نوێیەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام وا پێناچێت هاوشێوەی مۆنیتەری Pro Display XDR ـی ئەپڵ نرخی سەروو 4,999$ ببێت. وا بڕیارە کۆمپانیاکە لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوودا مۆنیتەری ProArt PA32UCG بەردەست بکات.٥

سەرچاوە :
4 ئه‌یلول، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
943