مۆبایل و تابلێت

مۆبایلی Honor 20S بە پڕۆسێسەری Kirin 810 و نرخی دەستپێکی 265$ ـەوە ڕاگەیاندرا

لە بۆنەیەکی تایبەتدا، ئەمڕۆ کۆمپانیای Honor ـی سەر بە کۆمپانیای هواوەی چینی، مۆبایلی Honor 20S ـی بە پڕۆسێسەری Kirin 810 و نرخی دەستپێکی 265$ ـەوە نمایشکرد.

مۆبایلی Honor 20S خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.26 ئینج لە جۆری LCD و بە وردی نیشاندانی 1080 بە 2340 پێکسڵ. لە پشتەوە خاوەن 3 دانە کامێرایە و لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەکە و لەسەر چاڵی ژێر ڕوونماکەی جێگیر کراوە. پڕۆسێسەری Kirin 810 ـی لەسەر جێگیرە و خاوەن بژاردەی ڕامی 6 و 8 گێگابایتی و بیرگەی ناوەکی بە قەبارەی 128 گێگابایتییە. خاوەن پاترییەکە بە توانستی 3,750 ملی ئەمپێر و خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆرە لە لاتەنیشتەوە.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Honor 20S:

  • ڕوونماقەبارە: 6.26 ئینج. جۆر: LCD. وردی نیشاندان: 1080 بە 2340 پێکسڵ.
  • دیزایننۆچ: نییە. چاڵی ژێر ڕوونما: هەیە.
  • پڕۆسێسەر: (HiSilicon Kirin 810 (7 nm.
  • گرافیک: Mali-G52 MP6.
  • ڕام: 6 و 8 گێگابایت.
  • بیرگە: 128 گێگابایت.
  • ئەستووری: 7.9 میلیمەتر.
  • کێش: 172 گرام.
  • پاتری: 3,750 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
  • بارگاویکردنەوە: پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا بە توانای 20 وات.
  • کامێرای پشتەوەسەرەکی: 48 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8. دووەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4. سێیەم: 2 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 32 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0.
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە لاتەنیشت.
  • دەرچە: USB-C.
  • ڕایەڵە: Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0.
  • سیمکارت: دوانە سیمکارت.
  • ڕەنگ: سپی – ڕەش – شین.
  • سیستەمی کارپێکەر: Magic 2.1 (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).

نرخی مۆبایلەکە لە 265$ ـەوە دەست پێدەکات، لە ئێستاوە داواکاری پێشوەختەی کڕین بەردەستە بۆ مۆبایلەکە. ئەگەر ئێستا داواکاری پێشوەختە ئەنجام بدەیت، بیستۆکی Huawei AM115 وەکو دیاری وەردەگریت. وا بڕیارە لە سبەینێوە دەست بکرێت بە فرۆشتنی مۆبایلەکە.

سەرچاوە :
4 ئه‌یلول، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
927