مۆبایل و تابلێت
5, ئهیلول 2019
مۆبایلی Red Magic 3S بە پڕۆسێسەری Snapdragon 855 Plus و نرخی دەستپێکی 419$ ـەوە ڕاگەیاندرا

هەر وەکو چاوەڕوان دەکرا، کۆمپانیای ZTE مۆبایلی Red Magic 3S ـی بە پڕۆسێسەری Snapdragon 855 Plus و نرخی دەستپێکی 419$ ـەوە ڕاگەیاند.
مۆبایلی Red Magic 3S خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.65 ئینج لە جۆری AMOLED و بە وردی نیشاندانی 1080 بە 2340 پێکسڵ. لە پشتەوە خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ و لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ. پڕۆسێسەری Snapdragon 855 Plus ـی لەسەر جێگیرە و خاوەن بژاردەی ڕامی 8 و 12 گێگابایتی و بیرگەی 128 و 256 گێگابایتییە. خاوەن پاترییەکە بە توانستی 5,000 ملی ئەمپێر و هەستەوەری پەنجەمۆر لە پشتەوەیدا جێگیر کراوە.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی ZTE Nubia Red Magic 3S:
- ڕوونما: قەبارە: 6.65 ئینج. جۆر: AMOLED. وردی نیشاندان: 1080 بە 2340 پێکسڵ.
- پڕۆسێسەر: (Qualcomm SDM855 Snapdragon 855 Plus (7 nm.
- گرافیک: Adreno 640.
- ڕام: 8 و 12 گێگابایت.
- بیرگە: 128 و 256 گێگابایت.
- ئەستووری: 9.7 میلیمەتر.
- کێش: 215 گرام.
- پاتری: 5,000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا بە توانای 18 وات.
- کامێرای پشتەوە: سەرەکی: 48 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.7.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە پشتەوە.
- دەرچە: USB-C – بیستۆک.
- ڕایەڵە: Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0.
- سیمکارت: دوانە سیمکارت.
- ڕەنگ: ڕەش و سوور – زیوی.
- سیستەمی کارپێکەر: Redmagic 2.0 (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).

نرخی مۆبایلەکە لە 419$ ـەوە دەست پێدەکات و وا بڕیارە لە ڕێکەوتی 9 ـی ئەم مانگەدا لە بازاڕەکانی وڵاتی چیندا بەردەست بکرێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.