ئەپڵ 10, ئه‌یلول 2019

ئەپڵ ڕێکەوتی بەردەستکردن و نرخی بەژداریکردنی مانگانەی خزمەتگوزاری Apple TV Plus ـی ئاشکراکرد

لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەیەکی تایبەت لە لایەن ئەپڵەوە لە ئەمشەودا، کۆمپانیای ئەپڵ ڕێکەوتی بەردەستکردن و نرخی بەژداریکردنی مانگانەی خزمەتگوزاری Apple TV Plus ـی ئاشکراکرد.

لە دوای ئەوەی کۆمپانیای ئەپڵ لە سەرەتاکانی ئەمساڵدا خزمەتگوزاری Apple TV Plus ـی تایبەت بە سەیرکردنی فیلم و زنجیرە جیهانییەکان بەردەست کرد، ئەمشەو کۆمپانیاکە ئاشکرای کرد کە خزمەتگوزاری Apple TV Plus لە ڕێکەوتی 1 ـی مانگی 11 ـی ئەمساڵدا بەردەست دەکرێت. نرخی بەژداریکردنی خزمەتگوزارییەکە 4.99$ دەبێت بۆ هەر مانگێک.

لە نێو خزمەتگوزارییەکەدا، دەیان فیلم و زنجیرە و پڕۆگرامی تەلەفزیۆنی بوونی دەبێت. هەروەها دەتوانرێت فیلم و زنجیرەکانی نێو خزمەتگوزارییەکە دابگیرێن تاوەکو بە شێوەی دەرهێڵ سەیر بکرێن. خزمەتگوزارییەکە لە هەریەکە لە سیستەمەکانی iOS و tvOS و iPadOS و macOS ـدا بەردەست دەبێت.

هەروەها کڕیارە نوێیەکانی ئایفۆن و ئایپاد و ئەپڵ تیڤییەکان، ساڵێک بەژداربوونی خزمەتگوزارییەکە بە خۆڕایی وەردەگرن.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ