10
ئۆتۆمبێل 15, ئه‌یلول 2019 بۆچوون

کۆمپانیای Toyota سەکۆیەکانی CarPlay و Alexa لە مۆدێلی ساڵی داهاتووی ئۆتۆمبێلی Prius ـدا جێگیر دەکات

هاوشێوەی زۆرینەی کۆمپانیاکانی دیکە، کۆمپانیای Toyota ـی ژاپۆنی بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل بەردەوامە لە زیادکردنی سەکۆیە جیاوازەکان بۆ نوێترین ئۆتۆمبێلەکانی.

کۆمپانیای Toyota ڕایگەیاند کە سەکۆیەکانی CarPlay ـی ئەپڵ و Alexa ـی ئەمەزۆن بۆ سەرجەم جۆرەکانی مۆدێلی ساڵی داهاتووی ئۆتۆمبێلی Prius زیاد دەکات. ئەوەی جێگەی ئاماژەپێکردنە، کۆمپانیاکە هیچ باسێکی لە زیادکردنی سەکۆی Android Auto ـی گووگڵ نەکردووە بۆ ئۆتۆمبێلەکەی، کە پێشبینی دەکرا ئەویش یەکێک بێت لە سەکۆیە پشتگیرەکانی مۆدێلی ساڵی داهاتووی ئۆتۆمبێلەکە.

سەبارەت بە سەکۆی Alexa، سەکۆیەکە سیستەمێکی پەیوەستی ئاسایشییە کە تایبەتە بە دیاریکردنی پێکدادانەکان بە شێوەی خودکارانە و ناسینەوەی لایەکانی ڕێگا و یاریدەدەری فریاکەوتن و دیاریکردنی شوێنی ئۆتۆمبێلەکان لە کاتی دزین. ئەوەی جێگەی ئاماژەپێکردنە، ئەم سیستەمە لە جۆری Limited ـی مۆدێلی پێشووتری Prius ـدا بوونی هەبوو، لە ساڵی داهاتوودا بۆ جۆرەکانی L Eco و LE و XLE ـی ئۆتۆمبێلەکەش زیاد دەکرێت.

سیستەمی CarPlay ـی ئەپڵیش تایبەتە بە نێو ئۆتۆمبێلەکان و یارمەتی شۆفێر دەدات بۆ بەکارهێنانی چەند خزمەتگوزارییەک بەبێ بەکارهێنانی تەلەفۆن.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ