10
گەرمترین 16, ئه‌یلول 2019 بۆچوون

21 وێنەی دزەپێکراوی مۆبایلی Google Pixel 4 XL بە جارێک بڵاوکرانەوە و زۆرینەی تایبەتمەندییەکانی ئاشکرابوون

تاوەکو ئێستا کۆمپانیای گووگڵ مۆبایلەکانی Pixel 4 و Pixel 4 XL ـی ڕانەگەیاندووە، ئەمەش بە مانای نەوەستاندنی بڵاوبوونەوەی وێنە و زانیارییە دزەپێکراوەکانی مۆبایلەکان دێت.

کۆگایەک بە ناوی D Store لە وڵاتی ڤێتنام 21 وێنەی مۆبایلی Pixel 4 XL ـی بۆ پێگەی The Verge ناردووە، کە هیچ کام لە وێنەکان پێشووتر لە هیچ پێگەیەک پڵاونەکراونەتەوە. وێنەکان دیزاینی پشتەوەی مۆبایلەکە پشتڕاست دەکەنەوە کە خاوەن 3 دانە کامێرای ڕێکخراوی هاوشێوەی iPhone 11 دەبێت.

لە کۆمەڵێک وێنەی دیکەدا، سەرجەم تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکەدا ئاشکرا دەبن. دەردەکەوێت کە مۆبایلی Pixel 4 XL خاوەن ڕوونمایەک دەبێت بە وردی نیشاندانی 3040 بە 1440 پێکسڵ و بە خێرایی 90 هێرتز، پڕۆسێسەری Snapdragon 855 و گرافیکی Adreno 640 ـی لەسەر جێگیر دەبێت و خاوەن ڕامێک دەبێت بە فراوانی 6 گێگابایت. هەروەها خاوەن پاترییەک دەبێت بە توانستی 3,700 ملی ئەمپێر.

سەبارەت بە کامێرای مۆبایلەکە، نازاندرێت کە ڕوونی تەواوی کامێراکانی چەند دەبن، بەڵام ڕوونی 2 دانە لە کامێراکانی دواوەی 12 و 8 مێگاپێکسڵ دەبن. هەروەها وا دیارە کامێراکان لە توانایاندا دەبێت وێنەکان بە چێوەی 16:9 بچرکێنن.

تاوەکو ئێستا کۆمپانیای گووگڵ ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی مۆبایلە نوێیەکانی زنجیرەی Pixel ـی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام پێشبینی دەکرێت مانگی داهاتوو توانای بینینی مۆبایلە نوێیەکانی گووگڵمان هەبێت.

ئەمانەی خوارەوە سەرجەم 21 وێنە دزەپێکراوەکەن:

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ