10
ئۆپۆ 16, ئه‌یلول 2019 بۆچوون

کۆمپانیای Oppo ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی مۆبایلی نوێی Reno Ace ـی ئاشکرا کرد

لە مانگی ڕابردوودا کۆمپانیای Oppo ـی چینی چەند مۆبایلێکی لە زنجیرەی Reno 2 ڕاگەیاند، بەڵام زۆرینەی مۆبایلەکان شایەنی چاوەڕوانییەکی زۆر نەبوون. کۆمپانیاکە دەیەوێت تۆڵەی ئەمە بە ڕاگەیاندنی مۆبایلێکی نوێ لە زنجیرەی Reno بکاتەوە.

لە بڵاوکراوەیەکدا لە پێگەی Weibo ـی چینی، کۆمپانیای Oppo ڕێکەوتی 10 ـی مانگی داهاتووی دیاریکردووە بۆ ڕاگەیاندنی مۆبایلێکی نوێی بە ناوی Reno Ace. هەر لە بڵاوکراوەکەدا، ئاشکرا کراوە کە مۆبایلەکە پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا دەکات بە توانای 65 وات.

هەبوونی پشتگیریکردن لە بارگاویکردنەوەی خێرا بە توانای 65 وات لە مۆبایلەکەدا، بە مانای ئەوە دێت کە بە ڕێژەی 30% خێراتر دەبێت لە SuperVOOC ـی 50 واتی ئێستا. ڕەنگە ناوی تەکنەلۆژیای بارگاویکردنەوە خێراکەی مۆبایلەکە MegaVOOC ببێت.

پێشووتر کۆمپانیاکە ئاشکرای کردبوو کە مۆبایلی نوێی Reno Ace خاوەن پاترییەک دەبێت بە توانستی 4,000 ملی ئەمپێر و خێرایی ڕوونماکەی 90 هێرتز دەبێت. چاوەڕوان دەکرێت مۆبایلە نوێیەکەی ئۆپۆ خاوەن پڕۆسێسەری Snapdragon 855 Plus بێت و کامێراکەی توانای 10 هێندە نزیککردنەوەی هەبێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ