مۆبایل و تابلێت
16, ئەیلوول 2019
کۆمپانیای Vivo مۆبایلی NEX 3 5G ـی بە پڕۆسێسەری Snapdragon 855 Plus و ڕوونمای تاڤگەییەوە ڕاگەیاند

لە دوای چەند مانگێک لە بڵاوبوونەوەی وێنە و زانیارییە دزەپێکراوەکان، لە کۆتایدا مۆبایلی NEX 3 5G لە لایەن Vivo ـەوە نمایشکرا. مۆبایلەکە خاوەن پڕۆسێسەری Snapdragon 855 Plus و ڕوونمای تاڤگەیی و زیاترە.
مۆبایلە نوێیەکەی Vivo خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.89 ئینج لە جۆری تاڤگەیی (Waterfall) و ڕوونماکەی 99.6% ـی پێشەوەی مۆبایلەکەی گرتۆتەوە. مۆبایلەکە خاوەن هیچ دوگمەیەک نییە لە لایەکانەوە، بەڵکو ڤیڤۆ تایبەتمەندییەکی زیادکردووە بە ناوی Touch Sense کە بەبێ هەستپێکردن دوگمەکان بەکاردێن. لە پشتەوە خاوەن 3 دانە کامێرایە بە ڕوونییەکانی 64 و 2 دانەی 13 مێگاپێکسڵ، لە پێشەوەش خاوەن 2 دانە کامێرای دەرکەوتەیە بە ڕوونییەکانی 16 مێگاپێکسڵ. پڕۆسێسەری Snapdragon 855 Plus ـی لەسەر جێگیرە و خاوەن بژاردەی ڕامی 8 و 12 گێگابایتی و بیرگەی 256 گێگابایتییە. خاوەن پاترییەکە بە توانستی 4,500 ملی ئەمپێر و هەستەوەری پەنجەمۆر لەسەر ڕوونماکەی جێگیر کراوە. مۆبایلەکە پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکات و بژاردەی 4G ـیشی لێ بەردەست دەکرێت.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Vivo NEX 3 5G:
- ڕوونما: قەبارە: 6.89 ئینج. جۆر: Super AMOLED. وردی نیشاندان: 1080 بە 2256 پێکسڵ.
- دیزاین: نۆچ: هەیە. چاڵی ژێر ڕوونما: نییە.
- پڕۆسێسەر: (Qualcomm SDM855 Snapdragon 855+ (7 nm.
- گرافیک: Adreno 640.
- ڕام: 8 و 12 گێگابایت.
- بیرگە: 128 گێگابایت.
- ئەستووری: 9.4 میلیمەتر.
- کێش: 218 گرام.
- پاتری: 4,500 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی بێوایەر و بارگاویکەرەوەی خێرا بە توانای 44 وات.
- کامێرای پشتەوە: سەرەکی: 64 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8 و لە جۆری Wide. دووەم: 13 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.5 و لە جۆری Telephoto. سێیەم: 13 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2 و لە جۆری Ultra Wide
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): یەکەم و دووەم: 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.1 و لە جۆری دەرکەوتە.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونما.
- دەرچە: USB-C – بیستۆک.
- پارێزەر: –
- ڕایەڵە: Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0. تایبەتمەندی NFC: نەزانراوە. تایبەتمەندی Radio: نییە.
- سیمکارت: دوانە سیمکارت.
- ڕەنگ: ڕەش – شینی ئاسمانی تێکەڵاو.
- سیستەمی کارپێکەر: Funtouch 9.1 (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).
- حاڵەتی بەردەستبوون: بەردەست نییە.
- نرخ: نەزاندراوە.

تاوەکو ئێستا کۆمپانیای ڤیڤۆ نرخ و ڕێکەوتی بەردەستکردنی مۆبایلەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام دەڵێت لە چەند مانگی داهاتوودا لە وڵاتانی ئاسیادا بەردەستی دەکات.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.