بابەتی گرینگ 17, ئه‌یلول 2019

مێگاپێکسڵی نێو کامێراکان چین؟ بۆچی کۆمپانیاکان مێگاپێکسڵی کەم یان زۆر لە مۆبایلەکانیان بەکاردەهێنن؟

لە سەردەمی ئێستادا، کامێرا بەشێکی سەرەکی نێو مۆبایلە زیرەکەکان و زۆرینەی ئامێرە زیرەکەکانی دیکەیە. ئەم بابەتە تایبەتە بە وەڵامدانەوەی چەند پرسیارێک لەسەر مێگاپێکسڵی کامێراکان.

  • پێکسڵ چییە؟

بریتین لە کۆمەڵێک چوار گۆشەی بچووک کە هەر یەکێکیان هەڵگری ڕەنگێکن و هەموویان پێکەوە لە پاڵ یەکدا وێنەیەک بەرهەم دەهێنن، واتا هەر وێنەیەک لە مۆبایل، کۆمپیوتەر، تەلەفزیۆن یاخود هەر ئامێرێکی دیکە لە هەزارەها پێکسڵ پێکهاتووە.

بۆ زیاتر تێگەیشتن، ئەم وێنەیەی خوارەوە چەند جارێک گەورە کراوە، هەر بۆیە پێکسڵەکانی وێنەکە بە ڕوونی دەردەکەون.

  • مێگاپێکسڵ چییە؟

مێگا پێکسڵ واتا ژمارەی ئەو پێکسڵانەی هەر وێنەیەک کە بە کامێرای مۆبایلەکانمان دەیانچرکێنین. هەر مێگاپێکسڵێکیش یەکسانە بە 1 ملیۆن پێکسڵ، واتا ئەگەر تۆ بە کامێرایەکی 2 مێگاپێکسڵ وێنەیەک بچرکێنیت، ژمارەی پێکسڵەکانی وێنەکەت 2 ملیۆن پێکسڵ دەبێت.

  • وێنەی ئێچدی (HD) چییە؟

بۆ پێوانەکردنی وێنەکان ژمارەی پانی پێکسڵەکان جارانی درێژی پێکسڵەکان دەکرێت. بۆ نمونە؛ 1920 بە 1080 پێکسڵ یەکسانە بە قەبارەی وێنەیەکی فوول ئێچدی (HD). ئەگەر ئەو ژمارەیەی سەرەوە لێکدانی یەکتر بکەین دەکاتە 2,073,600 ملیۆن پێکسڵ. کەواتە، کامێرایەکی 2 مێگاپێکسڵی بەسە بۆ چرکاندنی وێنەیەکی ئێچدی (HD).

  • بۆچی کامێراکانی ئێستا زیاتر لە 2 مێگاپێکسڵن؟ ئایا ئەگەر 2 مێگاپێکسڵ ببێت، بەسە بۆ وێنەیەکی فوول ئێچ دی؟ بۆچی کۆمپانیاکان کامێراکانیان 8 مێگاپێکسڵ و 16 مێگاپێکسڵ و زیاتریشە؟

بۆ تێگەیشتن لەم پرسیارە، نمونەیەکمان هەیە کە ڕوونی دەکاتەوە گرنگی مێگاپێکسڵ چییە لە وێنەکاندا:

بۆیە دەکرێت بڵێین پێکسڵەکان تەنها پەیوەندییان بە گەورەکردن و بچووککردنەوەی وێنەکان هەیە لە کاتی Zoom کردنی وێنەکان، ئەگەر مێگاپێکسڵی کامێراکە زیاتر بێت دەکرێت زیاتر گەورە بکرێت و زووم بکرێت. بە کورتی، مێگاپێکسڵ زۆر سودی لێ وەردەگیرێت بۆ چاپ کردنی وێنەکان و درووست کردنی پۆستەری ڕێکلامەکان.

  • بۆچی کۆمپانیای ئەپڵ تەنانەت بۆ کامێرای نوێترین مۆبایلەکانی تەنها 12 مێگاپێکسڵ بەکاردەهێنێت، وە لە هەمان کاتدا زۆربەی کۆمپانیاکانی دیکە زیاتر لەو ژمارەیە دەخەنە بەردەست بەکارهێنەرەکانیان؟ ئایا کۆمپانیاکان فێڵ لە بەکارهێنەرەکانیان دەکەن و ژمارەکان ساختەن؟

وەڵامەکەی، بێگومان نەخێرە! چونکە زۆری پێکسڵەکانی وێنەیەک هیچ پەیوەندییەکی ئەوتۆی نییە بە جوانی و کوالێتی وێنەکەوە، بگرە هەندێک جار کامێرای 8 مێگاپێکسڵ باشترە لە 16 مێگاپێکسڵ، چونکە زۆری ڕێژەی پێکسڵەکان هەندێک جار دەبنە هۆی تەڵخ کردنی وێنەکان. جۆرایەتی وێنەکان پشت دەبەستێت بە هەستەوەری وێنە (Image Sensor) کە لە وێنەکەی خوارەوەدا دەردەکەوێت.

بۆچونی تۆ