10
هەواڵ 18, ئه‌یلول 2019 بۆچوون

وێنە زیندووەکانی مۆبایلی هواوەی Mate 30 Pro دزەیان پێکرا و جەخت لەسەر دیزاینی کرایەوە

وا بڕیارە سبەینێ لە بۆنەیەکی تایبەتدا، کۆمپانیای هواوەی مۆبایلەکانی Mate 30 و Mate 30 Pro نمایش بکات، بەڵام دزەپێکەرەکان ئەوە نازانن و تەنانەت تاوەکو چەند کاتژمێرێک پێش نمایشکردنی مۆبایلەکان، وێنە یاخود زانیارییەکانیان بڵاو دەکەنەوە.

لە دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کەسێک بە ناوی Evan Blass ڕێندەری مۆبایلەکانی Mate 30 و Mate 30 Pro ـی بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ وێنە زیندووەکانی مۆبایلەکان دزەیان پێکرا. لە چەند وێنەیەکدا کە لە تۆڕی Weibo ـی چینی بڵاوکراونەتەوە، بەشی پشت و پێشەوەی مۆبایلی Mate 30 Pro بە شێوەیەکی زیندوو بەدیار دەکەوێت. وێنەکان ئاشکرای دەکەن کە مۆبایلەکە لە پشتەوە خاوەن 4 کامێرای ڕێکخراوی بازنەیی دەبن، هەروەها لە پێشەوەش خاوەن نۆچێکی بچووک دەبێت لەسەر ڕوونماکەی ڕەنگە خاوەن 2 کامێرا ببێت لەسەری.

هەر ئەم وێنانەش نا، بەڵکو ڤیدیۆیەکی زیندووی مۆبایلەکە بڵاوکراوەتەوە لە تیک تۆک و لە پاشان لە یوتیوب، کە تێیدا مۆبایلەکە لە پاکەتەکەی دەردەهێندرێت و بەکاردەهێندرێت. بەڵام وا پێدەچێت کە مۆبایلەکە خاوەن لە کۆگای Google Play ـی و هیچکام لە ئەپە سەرەکییەکانی دیکەی گووگڵ نەبێت.

چاوەڕوان دەکرێت مۆبایلەکە خاوەن پڕۆسێسەری نوێی Kirin 990 ببێت و یەکێک لە کامێرا سەرەکییەکانی پشتەوەی روونی 40 مێگاپێکسڵ ببێت. سبەینێ مۆبایلەکە نمایش دەکرێت، هەر بۆیە ئەوکاتە هەموو زانیارییەکانی مۆبایلە نوێیەکانی هواوەی دەزانین. بێگومان سبەینێ کەی ئای تی ئێنیش هەموو شتێکتان دەربارەی مۆبایلەکە پێ دەڵێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ