10
ئەپڵ 18, ئه‌یلول 2019 بۆچوون

ئەپڵ بڕی 250 ملیۆن دۆلار بۆ کۆمپانیای Corning تەرخان دەکات بە مەبەستی گەشەپێدانی شووشەی ڕوونمای ئامێرەکانی

کۆمپانیای ئەپڵ دەیەوێت کۆمپانیای دابینکەری شووشەی ڕوونمای ئامێرەکانی گەشە بە شووشەکان بدات. بۆ ئەم مەبەستەش، کۆمپانیاکە بڕێکی زۆر پارەی بۆ کۆمپانیای دابینکەری شووشەی ڕوونماکان تەرخان دەکات.

کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاند بڕی 250 ملیۆن دۆلار بۆ کۆمپانیای Corning ـی ئەمریکی تایبەت بە درووستکردنی شووشەی ڕوونمای بۆ ئامێرەکانی ئایفۆن و ئایپاد و ئەپڵ وۆچ تەرخان دەکات بە مەبەستی گەشەپێدانی شووشەی ڕوونمای نەوە نوێیەکانی ئامێرەکانی. بڕە پارەکە لە لایەن ئابوونەی پیشەسازی پێشکەوتووی ئەپڵەوە تەرخان دەکرێت، هەمان بەش کە لە ساڵی 2017 بڕی 200 ملیۆن دۆلاری بۆ هەمان کۆمپانیا تەرخان کردبوو.

ئەپڵ دەڵێت بە دیاریکراوی بڕە پارەکە بۆ وەبەرهێنانی توێژەرەوەکان، گەشەپێدانی پڕۆسەی درووستکردنی شووشە، کەرەستە و بنچینەی ماددە خاوەکانی شووشە نوێیەکانی کۆمپانیای Corning تەرخان دەکرێت.

بەڕێز Wendell P. Weeks بەڕێوەبەڕی کۆمپانیای Corning دەڵێت بڕە پارە تەرخانکراوەکەی ئەپڵ یارمەتیدەر دەبێت بۆ گەشەپێدانی شووشەی نوێ و درووستکردنی توانستێکی نوێ بۆ بەکارهێنان.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ